هاوکاتی ئەوەی گروپی ملیتانی دەوڵەتی ئیسلامی لە عێراق سوریا دووچاری شکستی مەزن دەبێتەوە، لە هەمان کاتدا چەکدارانی ئەو گروپە لە هەندێ ناوچەدا سەرکەوتن بەدەست دێننەوە و ئەو ناوجانەی لە ماوەی چەند مانگی رابردوودا لەدەستیان دابوون، وا ئەو ناوچانە کۆنترۆڵ دەکەنەوە.
ئەوەبوو لەم هەفتانەی دوایدا ، گروپێکی دەوڵەتی ئیسلامی پێکهاتوو لە نزیکەی چوار هەزار چەکدار لە هێرشیکی لەناکاودا دایان بەسەر شارۆچکەی تەدمور لە ناوەندی سوریا و کۆنترۆڵی بەشی زۆری ئەو شارۆچکەیەیان کرد . بەڵام وێڕای هێرشی ئاسمانی چڕوپڕی فرۆکە جەنگیەکانی وڵاتەیەکگرتوەکانی ئەمەریکا و روسیا و هەروەها حکومەتی بەشار ئەسەد ، کەچێ ملیتانانی دەوڵەتی ئیسلامی توانیویانە خۆیان رابگرن و هەتا ئێستاش چەند ناوچەیەکی شارۆچکەی تەدموریان هەر بەدەستەوە ماوە.
هاوکات چەکدارانی دەوڵەتی ئیسلامی سەرکەوتووبوون لە کۆنترۆڵکردنەوەی بەلای کەم دە گوند و لە هێزەکانی حکومەتی بەشار ئەسەدی بسەندنەوە ، لەوانە لە بەشی خۆرهەلاتی شاری حومس و دێرەزور و هەروەها چەند ناوچەیەکیش لە پارێزگای ئەنباری لە عێراق.