Accessibility links

هونەر حاجی جاسم: هەر پێکدادانێک لە شنگالدا ڕووبدات یانی دروستبوونی شەڕ لە شوێنی تریش


هونەر حاجی جاسم
هونەر حاجی جاسم

لێدوانەکانی گەورە کاربەدەستانی تورکیا و هەروەهاش گەورە کاربەدەستانی هەرێمی کوردستانیش ئاماژەن بە ئەگەری ڕوودانی شەڕێک لەگەڵ پارتی کرێکارانی کوردستان لە ناوچەی شنگال.

داواکانی کاربەدەستان لە ئانکەرە و لە هەولێریش هەروادێ زیاد دەکەن تا پەکەکە دەڤەری شنگال جێبهێڵێت، ئەگەر نا، وەک دەگوترێت ئەوا بژارەی بەکارهێنانی هێزی چەکدار کراوەیە.

هونەر حاجی جاسم، پسپۆڕی سیاسی دەڵێت گرنگییەکەی شنگال لەو ڕوانگەیەوەی کە هاوسنورە لەگەڵ ڕۆژئاوای کوردستان و قوڵایی ستراتیژی ڕۆژئاوای زیاتر مسۆگەر کردووە و دەشڵێت بوونی سەنگی پەکەکە لەو ناوچەیەدا وەهای کردووە بەردەوام تورکیا هەڕەشەکانی خۆی بکات سەبارەت بەوەی ڕێگەنادەن قەندیلێکی تر دروست بکرێت.

دیمەنێکی شنگال پاش ئازادبوون لە داعش
دیمەنێکی شنگال پاش ئازادبوون لە داعش

لە میانەی وتووێژەکەیدا لەگەڵ بەڵێن ساڵح، هونەر حاجی جاسم بە دووری دەزانێت کۆمەڵگەی نێونەتەوەیی بکەوێتە ژێر کاریگەرییەکانی تورکیاوە بۆ لێدانی پەکەکە و دەڵێت ئەگەریش بێتوو ئانکەرە بخوازێت ڕاستەوخۆ لە دەڤەری شنگال ئەم شەڕە بکات ئەوا هەرێمی کوردستانی عێراقیش دەخاتە قۆناغێکی مەترسیدارەوە و دەشڵێت لەوبڕوایەدایە تورکیا توانای کردنی ئەم شەڕەی نەبێت لەبەر چەند هۆکارێک لەوانە؛ ململانێ ناوخۆییەکانی تورکیا، ململانێ سیاسییەکانی تورکیا لەگەڵ ڕۆژئاوا بە گشتی و ئەوروپا بە تایبەتی، هەروەهاش ئەو دورکەوتنەوەیەی بەدی دەکرێت لەگەڵ ئەمریکادا.

زانیاری زیاتر لە دەقی وتووێژەکەدایە:

please wait

No media source currently available

0:00 0:07:05 0:00


XS
SM
MD
LG