Accessibility links

قادر وریا: بەپێی زانیاریەکانمان ئەم تێرۆرە لەلایەن وەزارەتی ئیتلاعاتی ئێرانیەوە ڕێکخراوە


قادر وریا
قادر وریا

لە کۆبوونەوەی ئەمڕۆی زیاتر لە 20 لایەنی سیاسی لە بارەگای حیزبی دیموکراتی کوردستان لە شاری کۆیە وەک گەورە بەرپرسێکی ئەم لایەنە دەڵێت جۆرێک لە نزیکبوونەوەی لە گوتار و هەڵوێستی لایەنە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵاتدا دروستکردووە.

قادر وریا، ئەندامی دەفتەری سیاسی حیزبی دیموکراتی کوردستان دەڵێت هەم لایەنە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵات و هەمیش لایەنە سیاسییەکانی بەشەکانی تری کوردستان جەختیان لەوە کردۆتەوە پێویستە لایەنە سیاسییە کوردیەکان یەکگرتوو بن و بە تایبەتیش لایەنە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان.

دیمەنێک لە کۆبوونەوەکەی ڕۆژی یەکشەممەی بارەگای حیزبی دیموکراتی کوردستان
دیمەنێک لە کۆبوونەوەکەی ڕۆژی یەکشەممەی بارەگای حیزبی دیموکراتی کوردستان

قادر وریا ئاماژەش بەوە دەکات ئەو هەستەش دروستبووە لە نێو لایەنەکانی ڕۆژهەلاتی کوردستاندا کە دەبێت هاوکاری زیاتر لە نێوانیاندا هەبێت و لە زۆر باریشەوە لێک نزیک ببنەوە و دەشڵێت ڕەفتارەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران هاندەرن بۆ هاوکاری و لێکنزیکبوونەوەی زیاتری لایەنەکانی ڕۆژهەڵات.

لە میانەی وتووێژەکەیدا لەگەڵ بەڵێن ساڵح، قادر وریا باسیش لە لێکۆڵینەوەکان دەکات لەسەر ئەو دوو تەقینەوەیەی لەبەردەم قەڵای دیموکرات لە شاری کۆیە ڕوویاندا و دەڵێت لێکۆڵینەوەکان بەردەوامن و بەرەوپێشچوونیش هەن، هەرچەندە هێشتا ئەنجامەکان ڕانەگەیەندراون.

زانیاری زیاتر لە دەقی وتووێژەکەدایە:

please wait

No media source currently available

0:00 0:06:19 0:00

XS
SM
MD
LG