Accessibility links

دکتۆر سەلام عەبدولکەریم: بەرژەوەندی زلهێزەکان بەشێکە لە بێدەنگی کۆمەڵگای نێونەتەوەیی بەرامبەر کۆمەڵکوژی و پێشێلکارییەکان

  • Balen Salih

دکتۆر سەلام عەبدولکەریم

لەگەڵ کۆنترۆڵکردنی شاری حەڵەب لەلایەن هێزە سەربازیەکانی حکومەتی سوریا و هاوپەیمانەکانیەوە، جارێکی تریش پرسیار سەبارەت بە ئەگەر و نەگەری مانەوەی بەشار ئەلئەسەد لە دەسەڵاتدا هاتۆتە ئاراوە.

‌حەڵەب
‌حەڵەب

دکتۆر سەلام عەبدولکەریم، پسپۆڕی زانستە سیاسییەکان لە زانکۆی سلێمانی دەڵێت بەر لە کەوتنی شاری حەڵەب ڕێککەوتنێک لە نێوان تورکیا و ڕوسیادا هەبووە و ئەوەی ئانکەرە نەیتوانی لە ڕێی ئەمریکا و ئەوروپیەکانەوە بە دەستی بێنێت لەگەڵ ڕوسیادا توانی بە ئەنجامی بگەیەنێت، وەک دەڵێت سەودایەک بوو لەگەڵ فرۆشتنی حەڵەب و ئۆپزسیۆنی سوریایی نزیک لە تورکیا لەبەرامبەر ڕێگەپێدانی تورکیا لە لایەن مۆسکۆوە وە دەشڵێت ئەم سەودایەی تورکیا بەمەبەستی ئەوە بووە ئەگەر نەشتوانێت ناوچەی پارێزراو لە سوریادا دروست بکات ئەوا بەلانیکەم دەتوانێت ڕێگری بکات لە یەکگرتنی کانتۆنەکانی ڕۆژئاوا.

دکتۆر سەلام ئاماژەش بەوە دەکات کە ڕوسیا بەرپرسیاری یەکەمە لەو کۆمەڵکوژیانەی لە شاری حەڵەب کراون کە وەک دەڵێت هەموو پێوەرێکی مرۆڤانە و ئاینی و نێونەتەوەییانەی تێپەڕاندووە و دەشڵێت خەڵکی سیڤیل لەو وڵاتە بوونەتە قوربانی بەرژەوەندی زلهێزەکانی جیهان.

بەڵێن ساڵح وتووێژی لەگەڵ دکتۆر سەلام عەبدولکەریم، پسپۆڕی زانستە سیاسییەکان کردووە.

زانیاری زیاتر لە دەقی وتووێژەکەدایە:

XS
SM
MD
LG