Accessibility links

دکتۆر ئەمین فەرەج: شێوازی سیستمی حکومڕانی هەرێمی کوردستانی عێراق هۆکاری چارەسەرنەکردنی قەیرانەکانی هەرێمە

  • Smko Aziz

دکتۆر ئەمین فەرەج دەڵیت قەیرانی ئابوری لە هەرێمی کوردستانی عێراقدا لە دایکبووی ئەمرۆ نییە کە بە هۆی تەنها دابەزینی نرخی نەوتەوە بێت ،واتا ئەو کاڵایەی کە حکومەتی هەرێم کردوێتیە سەرچاوەی داهاتی خۆی ، بەڵکو ئەم قەیرانانەی ئێستا نێو هەرێم بە ئابوری و سیاسی و هەتادوایی ،سەرجەم کەڵەکەبووی چەندان ساڵی رابردووی حوکمڕانی دەسەڵاتی کوردیە. هەروەها دابەشبوونی لایەنە سیاسیەکانی هەرێم بەسەر دوو جەمسەری تورکیا و ئێران، ئەمە زیاتر کێشەکان و قەیرانە سیاسیەکانی قوڵتر کردوەتەوە ، هەروەها هەژمون و بەرژەوەندیەکانی ئەو دوو وڵاتە لە هەێمدا کاریگەری راستەوخۆیان لەسەر تەواوی کایە سیاسی و ئابوریەکان هەبووە. تەواوی ئەم گفتوگۆیەی سمکۆ عەزیز لە بەشی کوردی دەنگی ئەمەریکا لەگەڵ دکتۆر ئەمین فەرەج مامۆستای زانستە سیاسیەکان لە زانکۆی سەلاحەدین سازیداوە لەم فایلە دەنگیەدا دەبیستن.

XS
SM
MD
LG