Accessibility links

زوبێر ئاێدار: ئه‌مرۆ تورکیا له‌ ژێر رێبه‌رایه‌تی ئه‌ردوگان بوه‌ته‌ به‌هشتێک بۆ سه‌له‌فیسته‌کان

  • Jani Diylan

Zubeyir Aydar

ئه‌ندرێ کارڵۆڤ باڵێۆزی روسیا له‌ تورکیا دوێنی له‌ لایه‌ن مه‌ولود مه‌رت (مه‌رد) ئالتنتاشه‌وه‌ له‌ ئه‌نکارا تیرۆر کرا. ئاخۆ کێ له‌وه‌دا به‌رپرسیاره‌؟ بۆ مه‌ولود که‌ ته‌نها که‌سێک بوو کوژرا له‌ جیاتی ده‌ستگیرکردنی؟ کوشتنه‌که‌ی تا چه‌ند گومان درووست ده‌کات له‌ شاردنه‌وه‌ی راستیه‌کان؟ باری سۆسیۆ – ساێکۆلۆژی تورکیا تا چه‌ند کاریگه‌ری هه‌بوه‌ له‌سه‌ر به‌ بارهێنانی ئه‌و جۆره‌ که‌سانه‌ و به‌و جۆره‌ بیرکردنه‌وه‌(mentality) ، کاریگه‌ری ئه‌و کاره‌ تیرۆریستیه‌ له‌ سه‌ر باری ناوخۆێ تورکیا و په‌یوه‌ندیه‌کانی له‌گه‌ڵ روسیا و جیهانی ده‌ره‌وه‌.

ئه‌ندرێ کارڵۆڤ باڵێۆزی روسیا له‌ تورکیا دوێنی له‌ لایه‌ن مه‌ولود مه‌رت (مه‌رد) ئالتنتاشه‌وه‌له‌ ئه‌نکارا تیرۆر کرا. ئاخۆ کێ له‌وه‌دا به‌رپرسیاره‌؟ بۆ مه‌ولود که‌ ته‌نها که‌سێک بوو کوژرا له‌ جیاتی ده‌ستگیرکردنی؟ کوشتنه‌که‌ی تا چه‌ند گومان درووست ده‌کات له‌ شاردنه‌وه‌ی راستیه‌کان؟ باری سۆسیۆ – ساێکۆلۆژی تورکیا تا چه‌ند کاریگه‌ری هه‌بوه‌ له‌سه‌ر به‌ بارهێنانی ئه‌و جۆره‌ که‌سانه‌ و به‌و جۆره‌ بیرکردنه‌وه‌(mentality) ، کاریگه‌ری ئه‌و کاره‌ تیرۆریستیه‌ له‌ سه‌ر باری ناوخۆێ تورکیا و په‌یوه‌ندیه‌کانی له‌گه‌ڵ روسیا و جیهانی ده‌ره‌وه‌.

Turkey Russian Ambassador
Turkey Russian Ambassador

زوبێر ئاێدار ئه‌ندامی کونسه‌یا رێڤه‌به‌ریا کۆما جڤاکن کوردستان ( KCK) له‌ هه‌ڤپه‌یڤینێکدا له‌گه‌ڵ به‌شی کوردی ده‌نگی ئه‌مه‌ریکا ده‌ڵێت" ئه‌وه‌ هێڕشێکی تیرۆریستیه‌، به‌ مه‌به‌سته‌وه‌ ئه‌نجام دراوه‌ و من شه‌رمه‌زاری ده‌که‌م و له‌ رێبه‌رایه‌تی و گه‌ڵی روسیا سه‌رخۆشی ده‌که‌م، ئه‌وه‌ هێڕشێکی دژ به‌ مرۆڤایه‌تیه‌ و ئه‌مرۆ تورکیا له‌ ژێر رێبه‌رایه‌تی ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردوگان بوه‌ته‌ به‌هشتێک بۆ سه‌له‌فیسته‌کان، چ القاعده‌، النوسره‌، چ داعش وه‌ چ ئه‌حرار الشام وه‌ ده‌رگای تورکیا بۆ هه‌موویان کراوه‌یه‌"

کاک زوبێر هه‌ر وه‌ها ده‌ڵێت" ئه‌و گروپانه‌ هه‌موو له‌ تورکیا په‌روه‌رده‌ بوونه‌، مه‌شقیان پێی دراوه‌، میت و ده‌وڵه‌تی تورکیا پشتێوانیان لێ ده‌کات، چ له‌ شه‌ری سوریا وه‌ یاخود له‌شه‌ری دژ به‌ گه‌لی کورد، ئه‌مه‌ هه‌موو له‌ ده‌رئه‌نجامی چاو پۆشی و سیاسه‌تی ده‌وڵه‌تی تورکیادایه‌ به‌رامبه‌ر به‌و گروپانه‌".

کاک زوبێر ده‌شڵێت" ئاسایشی تورکیا، پۆلیسی تورکیا ده‌یانتوانی ئه‌و که‌سه‌ به‌ ساغی و ساخله‌می ده‌ستگیر بکه‌ن‌ و لێکۆڵینه‌وه‌ی له‌گه‌ڵدا بکه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی بزانن ئاخۆ کێ له‌ پشتی ئه‌م کاره‌دایه‌ و کێ ده‌ستی له‌م تیرۆرکردنه‌دا هه‌یه‌، که‌ ئه‌مه‌ گومانێکی زۆری درووست کردووه‌، له‌به‌ر ئه‌وه‌ حکومه‌تی به‌ رێبه‌رایه‌تی ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردوگان له‌وه‌دا به‌رپرسیارن".

کاک زوبێر دیسان ده‌ڵێت" ده‌مێکه‌ ده‌وڵه‌تی تورکیا تیمی تاێبه‌تی تیرۆری ره‌وانه‌ی ده‌ره‌وه‌ کردوه‌ بۆ تیرۆرکردنی رامیار زانانی کورد که‌ منیش له‌ نێوان ئه‌وانه‌دام، هه‌ر ئه‌مرو به‌ری چه‌ند کاتژمیرێک ئاسایشی به‌لژیکا ئێمه‌یان ئاگادار کرده‌وه‌ که‌ ووشیار بین له‌ شیانی ئه‌و جۆره‌ چالاکیه‌ تیروریستیانه‌، هه‌ر به‌ر له‌ ده‌مێک ئێمه‌ بیستمان پێنج که‌سیان ره‌وانه‌ی به‌لژیکا کردوون، هه‌ندێ که‌سان بۆ ئه‌ڵمانیا و هه‌ندێ که‌سانی تریش بۆ فه‌ره‌نسا، وه‌ ئه‌وه‌ که‌سه‌ش که‌ له‌ ئه‌ڵمانیا ده‌ستگیر کراوه‌ سیخوری تورکیا بوه‌".

XS
SM
MD
LG