Accessibility links

مێزگرد: لایەنەکانی هەرێمی کوردستان لە قەیران و ناکۆکییەوە بەرەو کوێ


کۆبوونەوەکانی نێوان لایەنە سیاسییەکانی هەرێمی کوردستانی عێراق دەستیان پێکردۆتەوە بۆ چارەسەرکردنی کێشە و قەیرانەکانی هەرێم.

پارتی دیموکراتی کوردستان شاندی خۆی دەنێرێت بۆ لای لایەنەکان وەک هەوڵێکی تر بۆ ڕەواندنەوەی ئاڵۆزیەکانی بەرۆکی هەرێمیان گرتووە.

دەمێکە ئەم جۆرە کۆبوونەوانە دەکرێن و لە کۆبوونەوە پێنج قۆڵیەکانەوە بیگرە تا دەگاتە کۆبوونەوەی دوو لایەنە بەڵام ئەوەی جێی سەرنجە هیچ یەکێک لەو کۆبوونەوانەی پێشتر ئەنجامێکی ئەوتۆیان نەبووە تا بگوترێت ئاسۆیەکی چارەسەر لەوسەری تونێلەکەوە دیارە.

میوانەکانی مێزگرد:
ئارێز عەبدوڵا، ئەندامی سەرکردایەتی یەکێتی نیشتمانی کوردستان.

عەلی عەونی، ئەندامی سەرکردایەتی پارتی دیموکراتی کوردستان.

کۆبوونەوەکانی ئێستای ئەم لایەنە سیاسیانەی هەرێم لە دەمێکدایە قەیرانی دارایی بۆتە بارگرانییەکی زۆر بەسەر شانی دانیشتوانی هەرێمەوە، پەرلەمانی هەرێم لە کارخراوە، خەڵک بە گشتی بە بایەخێکی زۆرەوە وەک پێشتر چاوەڕوانی ئەنجامێکی ئەرێنی لەم کۆبوونەوانە ناکەن.

عەلی عەونی:
*ئەم کێشانەی هەرێمی کوردستان دروستکراون و هیچ بنەمایەکیان نییە.
*پەرلەمانێکیان پڕ کرد لە منداڵ و تواڵ و دەبە وەشاندن و جنێودان و سوکایەتی کردن.

*ئەوەی لە سلێمانی دەگوزەرێت دیموکراسی نییە، ئازادی بۆ دژایەتیکردنی پارتی هەیە.


ئارێز عەبدوڵا:
*پێویست بە چارەسەرکردنی قەیران و کێشەکان هەیە و ئەگەریش چارەسەر نەکران هەموو لایەنەکان زیان دەکەن.

*پەرلەمان دەزگایەکی نیشتمانییە و نوێنەرایەتی ڕاستەقینەی هەموو خەڵکی کوردستانە.

*ئەمڕۆ کە خۆپیشاندان و مانگرتن لە سلێمانی و کۆیە و کەلارە، سبەینێ دەچێتە هەولێر و زاخۆ و ئاکرێ.

لەگەڵ هەموو ئەم ڕەوشەدا هێشتاش دەگوترێت کۆبوونەوە و دیالۆگ باشترە لە دابڕانە قورسەکانی دەبنە مایەی بەرەنجامی نەخوازراو.

ئایا بە ڕاستی لە هەرێمی کوردستاندا لایەنە سیاسییەکان خواستی ڕژدیان هەیە بۆ چارەسەرکردن؟

ئەگەر ئەو خواستە هەیە ئایا لایەنە سیاسییەکان لە پێناو بەرژەوەندی گشتیدا ئامادەن لەبەردانەواندن بۆ یەکتر بکەن؟

وەڵامی ئەم پرسیارانە و ژمارەیەک پرسیاری تریش لە دەقی مێزگردەکەدایە:

please wait

No media source currently available

0:00 0:28:03 0:00

XS
SM
MD
LG