Accessibility links

بەختیار کەریم: تورکیا لە ڕوی مرۆیی و مۆراڵی و سەنگی نێودەوڵەتی و دیپلۆماسیشەوە زیانی لە خۆی داوە


لێکدانەوەی جۆراوجۆر بۆ لێک نزیکبوونەوەی تورکیا و ڕوسیا دەکرێت و بەلای هەندێکیشەوە کاریگەری دەبێت بەسەر ڕەوشی شەڕی دژی دەوڵەتی ئیسلامیەوە.

هەندێکیش لەوبڕوایەدان کاریگەری ئەم جۆرە نزیک بوونەوەیە زیاتر لەسەر ئایندەی سوریا دەبێت وەک لە شەڕی دژی تێرۆریستانی دەوڵەتی ئیسلامی.

بەختیار کەریم، نوسەر و لێکۆڵەر هاوڕایە، بەڵام دەڵێت کاریگەری لەسەر شەڕی دژی داعش لە مەودای دووردا دەبێت و دەشڵێت ڕێککەوتنی نێوان ئەم دوو وڵاتە نزیک بوونەوەی دیدگا و ستراتیژی هەردووکیانە بۆ چارەسەری کێشەی سوریا، هەرچەندە هێشتا تورکیا لەو پێگەیەدا نییە کە ڕوسیا متمانەی پێبکات.

بەختیار کەریم ئاماژەش بەوە دەکات وەرچەرخانی هەڵوێستی ئانکەرە لەسەر مانەوەی ڕژێمی سوریا لە دەسەڵاتدا بە شێوەیەک لە شێوەکان نیشانەیە بۆ شکستی ئەجەندای تورکیا لە سوریادا، وەک دەڵێت لەو جەنگەی تورکیا خۆی بە پاڵپشتی ژمارەیەک وڵاتی سوننەی ناوچەکە لە سوریادا بەرپای کردوە کە ڕێگەی خۆشکرد بۆ ڕوسەکان تا تورکیا بەکاربهێنن بۆ گەیشتن بە دوا ئامانجی خۆیان لە پێناو باڵادەست کردنەوەی ڕژێمی سوریا بەسەر تەواوی وڵاتەکەدا یان هەر هیچ نەبێت زۆرێک لە بەشەکانی سوریا.

بەڵێن ساڵح وتووێژی لەگەڵ بەختیار کەریم نوسەر و لێکۆڵەر کردووە.

زانیاری زیاتر لە دەقی وتووێژەکەدایە:

please wait

No media source currently available

0:00 0:06:07 0:00

XS
SM
MD
LG