Accessibility links

هه‌ساره‌ی به‌ردینی سێرێس به‌سته‌ڵه‌کی له‌سه‌ر به‌دی ده‌کرێت

  • Wrya Kalle

هه‌ساره‌ی بچووکی به‌ردین ناسراو به‌ سێرێس Ceres که‌ ده‌که‌وێته‌ نێوان هه‌ساره‌ی بارام و بێرجس (موشته‌ری) و ده‌سوورێته‌وه‌، هه‌ساره‌یه‌کی به‌ردینه‌ و هه‌ندێک چێگای به‌سته‌ڵه‌ک دایده‌پۆشێت.

له‌ دوو توێژینه‌وه‌ی جیاوازدا له‌ گۆڤاری زانست و سرووشتی فه‌له‌کدا بڵاوکراوه‌ته‌وه‌، زاناکان ده‌ڵێن، له‌وانه‌یه‌ له‌ هه‌وڵه‌کانی بۆگه‌شتکردن له‌ نێوان هه‌ساره‌کاندا ده‌درێت هاریکاربێت به‌ دابینکردنی سه‌رچاوه‌ی ئاو و کانزای‌دیکه‌ بۆ ڕۆبۆت و ناردنه‌کانی له‌ سنووری مانگ تێده‌په‌ڕێت.

تۆماس پریتیمان توێژه‌ره‌وه‌ و شاره‌زای فیزیا له‌ په‌یمانگای زانستی هه‌ساره‌کان له‌ تووسان له‌ وڵایه‌تی ئه‌ریزۆنا ده‌ڵێت سه‌ته‌لایتی ئاسمانی داون Dawn spacecraft سه‌ر به‌ناسا له‌دوای ئه‌وه‌ی له‌ مانگی 3ی ساڵی 2015 بۆ ئاسمان هه‌ڵدراوه‌ له‌خولگه‌ی سێرێسدا ده‌سووڕیته‌وه‌ که‌ گه‌وره‌ترین هه‌ساره‌ی به‌ردینه‌ له‌نێوان هێڵی سووڕانه‌وه‌ی هه‌زاران هه‌ساره‌ی بچووکی به‌ردیندایه، دوای 14 مانگ له‌ چاودێری ده‌ریخستوه‌ 10% سێرێس به‌سته‌ڵه‌که‌، تۆماس ده‌شڵێت توێژینه‌وه‌ له‌سه‌ر سێرێس ڕوانگه‌یه‌ک ده‌به‌خشێت و پێکهاته‌ی سیسته‌می خۆر ڕوونده‌کاته‌وه‌.

هه‌روه‌ها زاناکان له‌مشتومڕیاندا پرسیاریان لا دروست بوه‌ ئایا ژێر ئه‌و به‌سته‌ڵه‌که‌ ئاوی تێدا کۆبۆته‌وه‌، ئه‌گه‌ر ئه‌وه‌ ڕاست بێت ئه‌وا سێرێس ئه‌گه‌ری ژیانی له‌سه‌ر هه‌یه‌.

توێژینه‌وه‌یه‌ک: له‌وانه‌یه‌ شێرپه‌نجه‌ بڵاوبێته‌وه‌ و به‌دی نه‌کرێت پێش ئه‌وه‌ی ببێت به‌لوو.

توێژینه‌وه‌کان ده‌ریخستوه‌ خانه‌کانی شێرپه‌نجه‌ به‌ر له‌وه‌ی په‌ره‌ بسه‌نێت و ببێت به‌لوو له‌وانیه‌ بڵاوبێته‌وه‌ بێ ئه‌وه‌ی به‌دی بکرێت. زاناکانی ئه‌مه‌یان دۆزیوه‌ته‌وه‌ ده‌ڵین له‌وانیه‌ بزیشکه‌کان بتوانن ئه‌م خانانه‌ی‌ بۆ چه‌ندین ساڵ سڕ ده‌بن بکه‌نه‌ ئامانج و له‌ناوی به‌رن پێش ئه‌وه‌ی گۆڕانکاری به‌سه‌ردا بێت.

زاناکان ده‌ڵین توانای ئه‌م خانانه‌ی شێرپه‌نجه‌ به‌بڵاوبوونه‌وه‌ له‌سه‌ره‌تادا و مانه‌وه‌یان به‌سڕی بۆچه‌ندین ساڵ ڕوونیده‌کاته‌وه‌ بۆچی نه‌خۆشه‌کانی دوای ماوه‌یه‌که‌ی زۆر له‌چاره‌سه‌رکردنیان گیان له‌ده‌ست ده‌ده‌ن و وازانراوه‌ لووی باشیان هه‌بوه‌، ته‌نانه‌ت پێش ئه‌وه‌ی بشبێت به‌ لوو.

شاره‌زیان ده‌ڵین 5 بۆ 8% ی نه‌خۆشی شێرپه‌نجه‌ ده‌مرن به‌وه‌ی ناوی لێنراو "شێرپه‌نجه‌ی سه‌ره‌تایی نه‌ناسراو"، ئه‌م ده‌رکه‌وته‌ ڕووده‌دات کاتێک نه‌خۆشه‌که‌ ده‌مرێت بێ ئه‌وه‌ی پزیشکه‌کان لوویه‌کی سه‌ره‌کی بدۆزنه‌وه‌.

دوو برای ئه‌فغانی درۆن به‌کاردێنن بۆ ته‌قاندنه‌وه‌ی مین.

ساڵانه‌ مین ده‌بێته‌ هۆی گیان له‌ده‌ستدانی سه‌دان که‌س، ئه‌مه‌ وای له‌ دوبرای ئه‌فغانی کردوه‌ به‌ناوی مه‌حموود و مه‌سعوود حوسه‌ینی که‌ له‌ئێستادا له‌ هۆڵه‌ندا ده‌ژین بیر له‌وه‌ بکه‌نه‌وه‌ و هه‌وڵبده‌ن فڕۆکه‌ی بێفڕۆکه‌وان ناسراو به‌ درۆن په‌ره‌پێبده‌ن و به‌کاری بێنن بۆ ته‌قاندنه‌وه‌ی مین، ئه‌م بیرۆکه‌یه‌ له‌ لیستی 100 داهێنانی سوودی بۆ مرۆڤایه‌تی هه‌یه‌وه‌ و کێشه‌ چاره‌سه‌ر ده‌کات تۆمار کراوه‌ که‌ له‌لایه‌ن ڕێکخراوی خێرخوازی Nominet Trust بنکه‌ له‌له‌ندنه‌ سه‌په‌رشتی ده‌کرێت.

له‌باره‌ی کارکردنه‌وه‌ مه‌حموود ده‌ڵێت هه‌وڵده‌ده‌ین له‌ ڕێگای باڵێکی به‌درۆنه‌ ده‌بسترێت، بڕێک ته‌قه‌مه‌نی له‌سه‌ر جێگای مینه‌که‌ دانین و دوای دورکه‌وتنه‌وه‌ی فڕۆکه‌که‌ به‌ کۆنترۆڵ بیته‌قێنینه‌وه‌. هه‌روه‌ها دەڵێت ئاماری ته‌واوه‌تی جێگای مینه‌که‌ له‌سه‌ر نه‌خشه‌ دیاریکراوکان به‌ کۆمۆپیوته‌ری درۆنه‌که‌ ده‌درێت و ئه‌ویش بێئه‌وه‌ی ئێمه‌ ئاراسه‌ته‌ی بکه‌ین ده‌چێته‌ سه‌ر چێگای مینه‌که‌، له‌ڕێگای کامیره‌وه‌ ده‌توانین ته‌قه‌مه‌نیه‌که‌ له‌نزیکی یاخود له‌سه‌ری دانین و بته‌قێنرێته‌وه‌.

مه‌حموود روونی کرده‌وه‌ که‌ به‌کارهینانی درۆن که‌متری تێده‌چێت به‌راورد به‌و ئامێر و ته‌کنه‌لۆجیایه‌ی له‌ئێستادا به‌کار دێت.

نزیکه‌ی 10 ملێۆن مین له‌ئه‌فغانستان جێنراوه‌، له‌ساڵی 2015دا 6461 که‌س به‌هۆی ته‌قینه‌وه‌ی مین و پارچه‌ چه‌کی به‌چیماو کوژراون و برینداربوون.

XS
SM
MD
LG