Accessibility links

موحسین ئەدیب: مێژووی مرۆڤایەتی هاوشیوەی حوکمڕانی هەرێمی کوردستانی بەخۆیەوە نەبینیوە


Muhsin Adib
Muhsin Adib

موحسین ئەدیب دەڵێت ئەوانەی لە هەرێمی کوردستانی عێراقدا دەوڵەتداری دەکەن، کەسانێکن عەقڵی دەوڵەتداری و شاریان نییە ، تەنانەت عەقلی خێڵەکیشیان نییە . حکومڕانان لە هەرێمی کوردستانی عێراقدا بریتین لە کۆمەڵێک کەسان مافیا ئاسا کاردەکەن و بە ئامڕازەکانی نەوت و میدیا و هەواڵگری کۆنترۆڵی ئەم کۆمەڵگەیەیان کردووە. ناوبڕاو دەشڵێت لە بەشێکی هەرێمی کوردستانی عێراقدا هاوڵاتیان لەو زوڵم و ستەمەی لە گۆڕێدایە لێی بەدەنگ نەبوون و خەڵکانی ئەم هەرێمە ئەو حکومڕانانە بەشایستە بە خۆیان نابینین، هەربۆیە حەڵکان لە کوردستان وا ئێستا دەستیان کردووە بە خەباتی مەدەنی و پیشەیی لە بەرامبەر ئەو زوڵم ونادادپەروەرییە . دەشڵێت تەواوی ئەم کێشانەی هەرێمی کوردستانی عێراق پەیوەندیان بە پۆستی سەرۆکی هەرێمەوە هەیە. تەواوی ئەم گفتوگۆیەی سمکۆ عەزیز لە بەشی کوردی دەنگی ئەمەریکا لەگەڵ نوسەر و شێکاری سیاسی بەڕێز موحسین ئەدیب سازیداوە لەم فایلە دەنگیەدا دەبیستن.

please wait

No media source currently available

0:00 0:12:37 0:00

XS
SM
MD
LG