Accessibility links

حكومەتى عێراق لیوایەک حەشدى شەعبى بۆ كوردەكانى كەركوك و دیالە دروست دەكات


حكومەتى عێراق پلانى داڕشتووە بۆ ئەوەى لیوایەكى نوێ‌ى حەشدى شەعبى بۆ كوردانى ناوچە دابڕاوەكان دروست بكات ، لەئێستاشدا ژمارەیەكى زۆر گەنج خۆیان ناونوسكردووە و لیواكە پێكهێنراوە.

حەسەن محەمەد ئەندامى ئەنجومەنى پارێزگاى سەڵاحەدین، بەدەنگى ئەمەریكاى راگەیاند"حەشدى شەعبى لیوایەك كوردى دروستكردووە و دەیەوێت لەنێوان كەركوك و قەزاى خورماتوو جێگیرى بكات."

بەپێى وتەى ئەندامەكەى ئەنجومەنى پارێزگاى سەڵاحەدین، ئەو لیوا كوردەى حەشد سەرەتا لەگوندى وەحدى باشورى كەركوك جێگیركراون بەڵام ئیدارەى كەركوك دەریكردوون و رۆیشتون بەرەو لەیلان ، لەوێش دەركراون و ئێستا هاتونەتە نزیك خورماتوو.

حەسەن محەمەد گوتی "بریارە ئەو لیوایە لە خورماتووش دەربكرێن."

بەپێى زانیاریەكانى دەنگى ئەمەریكا، لەنێو ئەو كوردانەدا كە لەلیوا تازە پێكهێنراوەكەى حەشدى شەعبیدا بونەتە چەكدار ژمارەیەك پێشمەرگەیان تێدایە، هەروەها لەخانەقین و كەركوك و خورماتووش ژمارەیەك گەنجى ترى كورد خۆیان ناونوسكردووە.

عەقید جمهور ڕۆستەم فەرماندەى پێشمەرگە لەناوچە كوردستانیەكانى دیالە، ئاماژەى بەوەكرد لەناوخۆى هەرێم دەستى سیاسى هەیە كە پشتیوانى دروستبوونى هێزى حەشدى شەعبى دەكات لەگەنجانى كورد ، گوتیشی"دروستبونى حەشد لە ناوچە دابڕاوەكان زیانى گەورە بەكورد دەگەیەنێت."

لەئێستادا حەشدى شەعبى لیوایەكی تر سەربازى كوردى هەیە و زۆربەى چەكدارەكانى ئەو لیوایە ، كوردى فەیلى و كوردى ناوچە جیاجیاكانى پارێزگاى دیالەن و لە نزیك قەزاى شارەبانى پارێزگاى دیالە جێگیركراون.

please wait

No media source currently available

0:00 0:02:04 0:00

XS
SM
MD
LG