Accessibility links

مه‌هدی فه‌تاحی: په‌که‌که‌ قوربانی داوه‌ فیشار رۆڵی نییه‌ بۆ کێشانه‌وه‌یان‌ له‌ شه‌نگاڵ

  • Jani Diylan

Mahdi Fatahi

له‌ رۆژی پێنجشه‌ممه‌ وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی وڵاته‌ یه‌کگرتووه‌کان له‌سه‌ر زاری ووته‌ بێژیکه‌ی جان کیربی داوای کرد په‌که‌که‌ و هاوپه‌یمانانی هیچ رۆڵێکیان له‌ شه‌نگاڵدا نه‌بێت، واته‌ بچنه‌ ده‌ره‌وه‌، که‌ هاوکات نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆکی حکومه‌تی هه‌رێم له‌ دهۆک هه‌مان داخوازی کرد.

ئاخۆ ئه‌م داخوازیانه‌ له‌گه‌ڵ داخوازی تورکیادا بۆ چوونه‌ ده‌ره‌وه‌ی په‌که‌که‌ له‌ شه‌نگاڵ پێکه‌وه‌ گرێدراوون؟ ئایا پرس به‌ هاووڵاتیانی ئیزدی شه‌نگاڵ کراوه‌ ئاخۆ ئه‌وان چیان ده‌وێ؟ شیانی هه‌یه‌ په‌که‌که‌ و هاوپه‌یمانانی پاش ئه‌و هه‌موو به‌رگری و به‌رخۆدان و قوربانیه‌ له‌ شه‌نگاڵ بکشێنه‌وه‌؟

رۆژنامه‌وان مه‌هدی فه‌تاحی له‌ هه‌ڤپه‌یڤینێکدا له‌گه‌ڵ به‌شی کوردی ده‌نگی ئه‌مه‌ریکا ده‌ڵێت" ئه‌مه‌ریکا باش له‌وه‌ تێگه‌یشتووه‌ که‌ PKK چ هێزێکی کاریگه‌ره‌ له‌ ناوچه‌که‌دا وه‌ به‌ تاێبه‌ت له‌ شه‌ری دژ به‌ داعش وه‌ نکۆڵی له‌وه‌ ناکرێت به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی ئه‌م هێزه‌ به‌ نرخێکی زۆر ده‌که‌وێ، ئه‌مه‌ریکاش بۆ خۆێ زۆری لا گرنگ نییه‌ پارتی، په‌که‌که‌ یان هه‌ر هێزێکی تر چۆنه‌ و چییه‌، ئه‌وه‌ی بۆ گرنگه‌ کامیان ئه‌توانن به‌ پێی به‌رژه‌وه‌ندیه‌کانی ئه‌و مامه‌ڵه‌ بکه‌ن وه‌ کاریگه‌ری و رۆڵی خۆیان هه‌بێ".

کاک مه‌هدی هه‌ر وه‌ها ده‌ڵێت" زۆر جار ئه‌و لێدوانانه‌ی تورکیا له‌ باره‌ی په‌که‌که‌وه‌ له‌ پارتی نه‌رمتره‌، چونکه‌ بته‌وێ و نه‌ته‌وێ پارتی له‌و رابوردوودا ئه‌وه‌ی سه‌ڵماندووه‌ راسته‌وخۆ نوێنه‌رایه‌تی حکومه‌تی تورکیا و ده‌وڵه‌تی تورکیا ئه‌کات دژ به‌ پارتی کرێکارانی کوردستان وه‌ تورکیاش مێژوویه‌کی هه‌یه‌ له‌ هه‌ڕه‌شه‌ و هێڕش بردنه‌ سه‌ر په‌که‌که‌ وه‌ هه‌تا ئێستا نه‌یتوانیووه‌ سه‌رکه‌وتوو بێت وه‌ نه‌یتوانیوه‌ به‌ پێێ ئه‌و هه‌ڕه‌شانه‌ی له‌ په‌که‌که‌ی ئه‌کات هێڕشه‌کانی به‌ ئه‌نجام بگات".

کاک مه‌هدی ده‌شڵێت" پێیم وایه‌ فیشار رۆڵی نابێت، په‌که‌که‌ قوربانی داوه‌ وه‌ رۆڵی ئینسانی خۆێشی بینیوه‌، له‌ بیرمان ناچێ دوو ساڵ پێش، کاتێک شه‌نگاڵ له‌ لایه‌ن داعشه‌وه‌ گیرا، ته‌نها هێزێک توانی 70% خه‌ڵکی ئه‌و ناوچه‌ رزگار بکا، په‌که‌که‌ بوو، وه‌ له‌ ته‌واوی وڵاتانی ئه‌وروپا، په‌رله‌مانه‌کانی ئه‌وروپا، له‌ خۆپێشاندانه‌ گشتیه‌کان ئاماژه‌ به‌مه‌ کراوه‌ و به‌ڵگه‌ی زۆریش له‌ به‌ر ده‌ستدایه‌".

XS
SM
MD
LG