Accessibility links

گووگڵ ڕێککەوتنێکی ئینتەرنێتی لەگەڵ کۆمپانیایەکی کوبا مۆر دەکات


کۆمپانیای گووگڵ ڕۆژی دووشەممە ڕێککەوتنێکی لەگەڵ حکومەتی کوبا مۆر کرد کە ئینتەرنێتێکی خێراتر بۆ بەکارهێنەرانی ئینتەرنێت لەو دورگە کۆمۆنیستە مسۆگەر دەکات.

ئێراک شومێت بەرپرسی کۆمپانیای Alphabet ی گووگڵ ئەو ڕێککەوتنەی لەگەڵ مایرا ئارڤیچ مارین، سەرۆکی کۆمپانیای ETECSA ی پەیوەندییەکانی سەر بە حکومەت مۆر کردووە. ئەمەش وا دەکات کە کوباییەکان بە شێوەیەکی خێراتر دەستیان ڕابگات بە ئینتەرنێتی گووگڵ، کە بریتیشە لە ماڵپەڕەکانی وەکو جیمەیڵ و یوتیوب.

لە وڵاتێکی کە دەستڕاگەیشتنی خەڵکی بە ئینتەرنێت زۆر سنوردارە خاوەو نرخەکەی گرانە، هێشتا ڕوون نییە کە ئەم ڕێککەوتنە چەند خێرا کاریگەری دەبێت بەسەر خەڵکەوە.

کۆمپانیای گووگڵ لە بەیاننامەیەکیدا دەڵێت" بە پێی ئەم ڕێککەوتنە ETECSA دەتوانێت تێکنالۆژیای ئێمە بەکاربهێنێت بۆ کەمکردنەوەی نرخەکەی بە بەکارهێنانی هەنێک لە شتە بەربڵاوەکان بە خۆڕایی وەکو ڤیدۆکانی یوتیوب لە ئاستێکی لۆکاڵدا".

کۆمپانیایەکی ناوخۆیی پەیوەندییەکان دەڵێت" ئەمە ڕەنگە ببێتە باشتربوونی وەرگرتنی بابەتەکان بەڵام نەک بۆ نمونە ئیمەیلەکان".

سەرۆک باراک ئۆباما لە دەمی ئاسایی کردنەوەی پەیوەندییەکان لەگەڵ کوبادا پێشخستنی ئینتەرنێتی کرد بە بەشێک لە هەوڵەکانی.

هەرچەندە هەتا ئێستاش کوبا ڕێگەی نەداوە کۆمپانیا ئەمەریکاییەکان بەشداری بکەن لە شتەکانی ئەو وڵاتە و دەڵێت بەهۆی نیگەرانی ئاسایشی نیشتمانییە.

بەهۆی نەبوونی وەگەڕخستن یان نیگەرانییەکان لەسەر بڵاو بوونەوەی زانیارییەکان لەو وڵاتە کۆمۆنیستەی کە میدیای کۆنترۆڵ کردووە، کوبا بەربەست دەخاتە بەردەم بەکارهێنانی ئینتەرنێت. بە پێی ئامارێکی ساڵی ڕابوردووی نەتەوە یەکگرتووەکان تەنها لە سەدا 5.6 ی ماڵەکانی کوبا دەستیان بە ئینەرنێت ڕادەگات.

ئەم ڕێککەوتنەی گووگڵ لە کاتێکدایە کە کاربەدەستان لە هەڤانا و واشنتۆن کار دەکەن بۆ مۆرکردنی ڕێککەوتنی بازرگانی بەر لەوەی سەرۆک ئۆباما لە مانگی داهاتوو خولی سەرۆکایەتی کۆتایی پێبێت.

XS
SM
MD
LG