Accessibility links

عەدنان عوسمان: هەر چوار لایەنەکە لەبەردەم بەرپرسیارێتی و تاقیکردنەوەی گەورەدان


سەرباری نەهامەتییەکان و قەیرانە ئابوری و سیاسییەکانی هەرێمی کوردستان و ناشەفافیەت لەبودجەو داهاتی هەرێمدا، قەیرانی موچەش یەکێکە لەگرفتە هەرە بنەڕەتی و سەختەکانی کە قوڵ پەیوەندی بە ژیان و گوزەرانی سەرجەم هاوڵاتیان و بەتایبەتی پێشمەرگەوە هەیە. ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، زۆربەی مادەكانی پڕۆژە یاسای بودجەی گشتی عێراقی بۆ ساڵی 2017 پەسەندكرد، کۆمەڵێک لەو خاڵانە پەیوەندیان بە كورد و هەرێمی كوردستانەوە هەیە، هاوکات فراکسیۆنەکانی گۆڕان و یەکێتی و کۆمەڵ و یەکگرتوو بە کۆی دەنگ پاش کۆمەڵێک پێشنیار و گفتوگۆو لۆبیکردن پرۆژە یاساکەیان پەسەندکرد، بەڵام فراکسیۆنی پارتی دیموکراتی کوردستان چونە دەرەوەی کۆبونەوەی ئەنجومەنی نوێنەران و دەنگیان لەسەر پرۆژەکە نەدا.

بەڵام ئایا هەڵوێستە سیاسییەکانی هەرچوار لایەنەکە هەمان هەڵوێستی فراکسیۆنەکانیان دەبێت لە بەغدا و هەرێمی کوردستان؟ ئایا پارتی دیموکراتی کوردستان دەتوانێت تاک لایەنانە پرۆژەی یاسای بودجەی 2017 بۆ هەرێمی کوردستان رەتبکاتەوە؟

ئاسۆ جەبار بۆ ئەو پرسە لەدەنگی ئەمریکاوە لە واشنتۆن وتووێژی لەگەڵ رۆژنامەوان و شرۆڤەکار عەدنان عوسماندا سازکردووە...

عەدنان عوسمان دەڵێت "ئەمە تاقیکردنەوەیەکی گەورەیە، هەم بۆ شێوازی حوکمڕانی لەکوردستانداو هەم بۆ مسداقیەتی ئەو لایەنانەی کە لەپشتی پەسەندکردنی یاسای بودجەی عێراقەوە بوون".

دەشڵێت "جیاوازییەکی زۆر گەورەش هەیە لەنێوان نوخبەی سیاسی کە حاکمە لەگەڵ بەشێک لەفراکسیۆنەکانیان لەگەڵ بەشێک لەپەرلەمانتارەکانیان؛ چونکە ئەم دوو نوخبەیە هەر یەکەو سەر بە نەوەیەکی جیاوازن سەر بە عەقڵیەتێکی جیاوازن".

هاوکات دەڵێت "ئێستا دەبینین جۆرێک لەرادیکالیەت لەسیاسەتەکانی فراکسیۆنەکان و پەرلەمانتارەکاندا هەیە، جۆرێک لەموحافەزەکاری تا ئاستی دواکەوتوویی تا ئاستی کۆنەپەرستی لەهەندێک نوخبەی سیاسیدا هەیە".

هاوکات عەدنان عوسمان باس لەوەدەکات کە هەر چوار لایەنەکە لەبەردەم بەرپرسیارێتی و تاقیکردنەوەی گەورەدان...

XS
SM
MD
LG