Accessibility links

کاردانه‌وه‌ی به‌رپرسانی پارتی به‌رامبه‌ر به‌ لێدوانه‌که‌ی سروه‌ عه‌بدولواحد

  • Jani Diylan

Shwan Shekh Ahmad. Sirwan Abdulla

لێدوانه‌که‌ی سروه‌ عه‌بدولواحد ئه‌ندام په‌رله‌مانی عێراق له‌ سه‌ر لیستی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان له‌ ده‌رکه‌وتنێکێدا له‌سه‌ر که‌ناڵی دیجله، له‌ نێوان لایه‌نگیران و لایه‌نه‌ په‌یوه‌نداره‌کان به‌ پارتی دیمۆکراتی کوردستانه‌وه‌، کاردانه‌وه‌یه‌کی زۆری لێکه‌وتوه‌ته‌وه‌. ئاخۆ سروه‌ چی وتووه‌ که‌ وا ئه‌م کاردانه‌وه‌ی لێکه‌وتوه‌ره‌وه‌؟

سیراون عه‌بدوڵا ئه‌ندام په‌رله‌مانی عێراق له‌سه‌ر لیستی پارتی دیمۆکراتی کوردستان له‌ هه‌ڤپه‌یڤینێکدا له‌گه‌ڵ به‌شی کوردی ده‌نگی ئه‌مه‌ریکا ده‌ڵێت " خانه‌واده‌ی پێشمه‌رگه‌ له‌وه‌ گه‌وره‌تر و پیرۆزترن که‌سێکی که‌م، که‌سێکی بێ سومعه‌، بێ ئابرو بتوانێ له‌ گه‌وره‌یی و له‌ رێز و له‌ خۆشه‌ویستی ئه‌وان بۆ خه‌ڵکی هه‌رێمی کوردستان، بۆ سه‌رتاسه‌ری جیهان که‌م بکاته‌وه‌، چۆن که‌سێکی ئاست نزم ده‌توانێ له‌ سومعه‌ی پیرۆزی پێشمه‌رگه‌ بدا، هه‌ر ئه‌وه‌نده‌ هه‌ڵده‌گرێ، من ده‌ڵێم شتێ که‌م له‌ ئاستێ که‌مه‌وه‌ دێت".

کاک سیروان هه‌ر وا ده‌ڵێت " سروه‌ ئه‌وه‌ جاری یه‌کمی نییه‌ هێڕش ده‌کاته‌ سه‌ر حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان، سه‌ر پیرۆزیه‌کانی هه‌رێمی کوردستان، سه‌ر هێما و سومبوله‌کانی هه‌رێمی کوردستان، به‌ڵام ئێمه‌ له‌سه‌ر هه‌موو شتێک بێده‌نگ بوین، به‌ڵام که‌ کار هاته‌ سه‌ر ئه‌وه‌ی بێرێزی به‌رامبه‌ر پیرۆزییه‌کانی پێشمه‌رگه‌ و خانه‌واده‌ و شه‌ره‌ف و نامۆسی پێشمه‌رگه‌ بکا، ئه‌وه‌ به‌ خه‌ڵكی کوردستان، به‌ پێشمه‌رگه‌ قاره‌مانه‌ سه‌ربه‌رزه‌کان قه‌بول ناکرێ، بۆیه‌ خه‌ڵک هه‌لوێستیکی وا وه‌رگرتووه‌".

  • شایانی ئاماژه‌ پێکردنه‌ له‌ کاتی لێدوانه‌که‌ی کاک سیراون دا هێڵی ته‌لیفۆنه‌که‌ براو و سه‌رکه‌وتوو نه‌بوین له‌ په‌یوه‌ندی کردنه‌وه‌دا

سه‌باره‌ت به‌ هه‌مان بابه‌ت شوان ئه‌حمه‌د ئه‌ندام په‌رله‌مانی هه‌رێمی کوردستان له‌ هه‌ڤپه‌یڤینێکدا له‌گه‌ڵ به‌شی کوردی ده‌نگی ئه‌مه‌ریکا ده‌ڵێت " له‌ کاتێکدا ئه‌مرۆ هێزی پێشمه‌رگه‌ی کوردستان، کوردستان له‌ مه‌ترسیه‌کانی داعش ده‌پارێزێ و قوربانیه‌کی زۆری داوه‌ له‌ پێناوی به‌ ده‌ستهێنانی مافی خه‌ڵکی کوردستان وه‌ هه‌تا روێشتنمان به‌ره‌و ده‌وڵه‌تی کوردستان، که‌چی به‌ داخه‌وه‌ ده‌بینین زۆر جار نه‌ک هه‌ر خودی سروه‌، له‌ ناو بزوتنه‌وه‌ی گۆڕانیشدا هه‌بوه‌ که‌ باس له‌ میلیشیای پێشمه‌رگ ده‌که‌ن و به‌ میلیشا له‌ قه‌له‌می ده‌ده‌ن، که‌ ناحه‌قیان به‌رامبه‌ر ده‌کرێ ، وه‌ ئه‌وه‌ی سروه‌ کردی به‌راستی شه‌قامی کوردی و هه‌ر وه‌ها پێشمه‌رگه‌ و که‌س و کاری شه‌هیدانی زۆر ره‌نجان، که‌ ئه‌و ناهه‌قیه‌ ده‌ر حه‌ق به‌ که‌س و کاری پێشمه‌رگه‌ و خێزانه‌ شه‌هیده‌کان گوایه‌ بۆ بژێوێ ژیانیان په‌نا ده‌به‌نه‌ له‌شفرۆشی، سه‌دایه‌یه‌کی زۆر گه‌وره‌ی له‌ نێۆ که‌س و کاری شه‌هیدانی دایه‌وه‌، که‌ به‌ هیچ شێوه‌یه‌ک قه‌بولیان نییه‌".

کاک شوان هه‌ر وه‌ها ده‌ڵێت" ده‌بوایه‌ بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان بۆ رێزگرتن له‌ گیانی پاکی شه‌هیدان، بۆ رێزگرتن له‌ رای که‌س و کاری شه‌هیدان و پێشمه‌رگه‌، بوایه‌ له‌سه‌ر ئه‌و ووزعه‌ی سروه‌ له‌ کوردستان درووستی کرد هه‌ڵویستیان هه‌بوایه‌".

XS
SM
MD
LG