Accessibility links

د.شاڵاو سەباح: پێشێلکردنی مافەکانی مرۆڤ خەریکە دەبێتە دیاردە


د.شاڵاو سه‌باح پسپۆڕی یاسا و مامۆستا له‌ كۆلێژی یاسای زانكۆی سلێمانی له‌ وتووێژێکدا لەگەڵ بەشی کوردی دەنگی ئەمەریکا باس له‌ ڕه‌وشی مافه‌كانی مرۆڤ ده‌كات له‌كوردستاندا و ده‌ڵێت پێشێلكردنی مافه‌كانی مرۆڤ خه‌ریكه‌ ده‌بێته‌ دیارده‌.

د.شاڵاو دەشڵێت ئه‌گه‌ر كه‌سێک بیرو ڕای جیاوازی هه‌بێت یان ئه‌ندامی كۆمه‌ڵه‌ و ئه‌نجومه‌نێك بێت ڕوبه‌ڕوی هه‌ڕه‌شه‌و مه‌ترسی وه‌ زۆر جار تیرۆركردنیش ده‌بێته‌وه‌.

لەو وتووێژەدا کە پەیامنێرمان لە سلێمانی ژیار محەمەد لەگەڵ د.شاڵاو سه‌باح سازی داوە ناوبراو ڕه‌خنه‌ لە لیژنه‌ی مافی مرۆڤی په‌رله‌مانی كوردستانیش ده‌گرێت بەهۆی ئەوەی كه‌ نه‌یتوانیوه‌ وه‌ك پێویست له‌سه‌ر هه‌ندێك كه‌یس و بابه‌تی پێشێلكاری مافه‌كانی مرۆڤ كار و قسه‌ و ئاماری هه‌بێت.

دەقی وتووێژەکە.

XS
SM
MD
LG