Accessibility links

کاردانەوەی چەند لایەنێکی هەرێمی کوردسـتان لەسەر پەسەندکردنی بودجەی ساڵی 2017 ی عێراق

  • VOA News

پاش ئەوەی یاسای بودجەی ساڵی 2017 ی عێراق لە لایەن ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراقەوە پەسەندکرا، کاردانەوەی جیاجیا لە نێو لایەنەکانی هەرێمی کوردسـتان کەوتەوە.

موحسن سەعدون سەرۆکی لیژنەی یاسایی لە پەرلەمانی عێراق بە ئاژانسی دەنگ‌وباسی ڕۆیتەرزی گوت ئەندامانی فراکسیۆنەکەی (پارتی دیموکراتی کوردستان) ئامادەی دانیشتنەکەی ئەمڕۆ چوارشەممەی پەرلەمان نەبوون و هەر لە سەرەتاوە یاساکەیان ڕەتکردووەتەوە، چونکە داخوازیـیەکانیانی تیادا نیـیە.

پاشان گوتویەتی پەسەندکردنی یاساکە کێشەکانی نێوان حکومەتی ناوەندی و هەرێمی کوردسـتان چارەسەر ناکات و ئەو بڕە پارەیەی بۆ هەرێمی کوردسـتان تەرخانکراوە نیوەی ئەوەش نیـیە کە داواکرابوو، بۆیە بەشی موچەی فەرمانبەران و پـێشمەرگە ناکات.

فراکسیۆنی یەکێتی نیشتمانی کوردسـتان لە پەرلەمانی عێراق پەسەندکردنی یاسای بودجەکەی بە دەسـتکەوتێـکی نەتەویی ناودێرکرد و لە بەیانـنامەیەکدا نووسیویەتی دوای هەوڵ و تێکۆشانێـکی زۆر و بە پشـتیوانی فراکسیۆنەکانی گۆڕان و کۆمەڵ و یەکگرتوو لە پەرلەمانی عێراق توانرا موچەی فەرمانبەران و هێزەکانی پـێشمەرگە پەسەندبکرێت.

ئارام شێخ محەمەد جێگری دووەمی سەرۆکی پەرلەمانی عێراق کە لە بزوتنەوەی گۆڕانە، لە نووسینێـکدا لەسەر فەیسبوکەکەی پشـتیوانی خۆی بۆ یاساکە دەربڕیوە و دەڵێت ئەو بڕگە و ماددانەی پەیوەستن بە بژێوی فەرمانبەرانی کوردسـتان و پـێشمەرگە، بە هەوڵ و شەونخونی پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا بووە.

XS
SM
MD
LG