سه‌رۆکی وڵاته یه‌کگرتووه‌کان ئوباما دوواترین ووتاری ئاسایشی نیشتمانی بۆ به‌رگری کردن له ریکۆرد وه یاخود پێشینه‌ی دژه تیرۆری به کار هێنا و داڕشتنی ئه‌وه‌ی که ئه‌و له‌و بروایه‌دایه که ده‌بێ ببێته پرینسیپه‌کانی رێنمایی بۆ به‌رێوه‌به‌رایه‌تیه نوێه‌که که له مانگی یه‌ک له کۆشکی سپی ده‌ست به کار ده‌کات.
ئوباما که له رۆژی سێشه‌ممه له بنکه‌ی ئاسمانی تامپا له ئیاله‌تی فلۆریدا بۆ هێزه‌کان دووا ووتی له ماوه‌ی 8 ساڵی رابوردوودا هیچ رێکخراوه‌یه‌کی تیرۆریستی بێگانه پێێ نه‌کرا پلانێک دا بڕێژێ و سه‌رکه‌وتووانه هێڕشێک له وڵاته‌که‌ماندا ئه‌نجام بدات، ووتیشی له‌به‌ر ئه‌وه نه‌بوو که هه‌وڵیان نه‌دا، ئه‌مه کاری ئێوه بوو که رێگه‌تان نه‌دا.
ئوباما دید و بۆچوونه‌کانی خسته روو له باره‌ی بارودۆخی شه‌ری دژ به تیرۆر پاش هه‌ردوو تیرمه‌که‌ی و به گه‌رمی چه‌پڵه‌ی لێدرا کاتێک ووتی ئه‌سامه بن لادن مرد، ئه‌و به شانازیه‌وه باسی ئه‌وه‌ی کرد که هاته سه‌ر کار 180،000 هه‌زار سه‌رباز له عێراق و ئه‌فغانستاندا هه‌بوون، به‌ڵام ئێستاکه گه‌یشتوه‌ته 15،000 هه‌زار.