Accessibility links

مامۆستایانی ناڕازی سلێمانی بڕیارەکەی وەزیری پەروەردە ڕەتدەکەنەوە


کۆتایی هەفتەی ڕابردوو وەزیری پەروەردەی حکومەتی هەرێمی کوردستانی- عێراق لە بڕیارێکدا کە ئاڕاستەی پارێزگای سلێمانی و هەڵەبجەی کردبوو، ڕایگەیاند پـێویستە مامۆستایان لە پـێناو نەفەوتاندنی ساڵێکی خوێندنی قوتابیاندا دەستبکەنەوە بەدەوامکردن ئەگەرنا مامۆستایان غائیب دەدرێن و ڕێکاری یاسایی لە دژیان دەگیرێتە بەر.

لە بەرامبەردا مامۆستایانی ناڕازی سلێمانی ئەمڕۆ دووشەممە بە خۆپیشاندان بڕیارەکەی وەزیری پەروەردەی حکومەتی هەرێمیان ڕەتکردەوە و ڕایانگەیاند کە ئەوان ئامادەی هەر سزایەکن کە لەسەر داواکارییەکانیان بدرێت.

لە نوسراوەکەی وەزیری پەروەردەی حکومەتی هەرێمدا ئاماژە بەوە کراوە چیتر نابێت ساڵی خوێندنی خوێندکاران و قوتابیان بفەوتێت بەڵام مامۆستایانی ناڕازی ئاماژە بۆ ئەوە دەکەن منداڵەکانی خۆشیان خوێندنیان فەوتاوە.

دوێنێ یەکشەممە بەڕێوەبەری گشتی پەروەردەی سلێمانی گشتاندنی بۆ نوسراوەکەی وەزیری پەروەردە کرد و جەختی لەسەر سزادانی ئەو مامۆستایانە کردووە کە لەسەر بایکۆتکردن بەردەوام دەبن مامۆستایان بەڕێپێوان لە بەردەم بەڕێوەبەرێتی پەروەردەی ڕۆئاواوە بەڕێکەوتن بۆ بەردەم پەروەردەی گشتی بەڵام بەڕێوەبەری شتی پەروەردە ئامادەنەبوو نە خۆی نە نوێنەری پێشوازی لە مامۆستایان بکات و مامۆستایانیش داوایان دەکرد کە لیستی وەرگرتنی ناوی مامۆستایانی غیابات بهێننێتە دەرەوە و لەوێدا ناوی ئەو مامۆستایانە وەربگرێت کە لەسەر بایکۆت بەردەوامن.

دەنگی ئەمەریکا ماوەی سێ رۆژە پەیوەندی دەکات بە مامۆستا دڵشاد بەڕێوەبەری گشتی پەروەردە ، دوێنێ وەڵامی پەیوەندیەکەی دایەوە و وتی بە هیچ جۆرێک لێدوان نادەم بۆ ڕاگەیاندن، ئەمڕۆش چەندین جار پەیوەندی کرا به مامۆستا دڵشاد بەڵام ڕەتی کردەوە وەڵام بداتەوە.

please wait

No media source currently available

0:00 0:04:17 0:00

XS
SM
MD
LG