Accessibility links

ئێران داوا دەکات سەرۆک ئۆباما درێژکردنەوی سزاکان مۆر نەکات


سەرۆکی ئێران حەسەن ڕۆحانی ڕۆژی یەکشەممە داوای لە سەرۆکی ئەمەریکا باراک ئۆباما کرد یاسای درێژ کردنەویە سزاکان بۆ سەر ئێران مۆر نەکات، و گوتی ئەو یاسایە سەرپێچی کردنە لە ڕێککەوتنە مێژووییە ناوکییەکەی نێوان ئێران و زلهێزەکانی جیهان.

ڕۆژی پێنجشەممە سیناتی وڵاتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا دەنگی دا لەسەر درێژ کردنەوەی سزاکانی سەر ئێران بۆ ماوەی 10 ساڵی تر. لە میانەی قسەکانیدا بۆ پەرلەمانی ئێران ڕۆحانی ڕۆژی یەکشەممە پێویستە ئۆباما ڕێگەر نەدات سزاکان درێژ بکرێنەوە.

ڕێککەوتنی نێوان ئێران و شەش زلهێزی جیهان چەندین جۆری سزای لەسەر ئێران هەڵگرت لەبەرامبەر سنوردار کردنی بەرنامەی ناوکی ئێران. هەرچەندە وڵاتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا هێشتا سزای خۆی دژ بە ئێران هەڵنەگرتووە کە لە 31 ی مانگی 12 ماوەکەی بەسەر دەچێت ئەگەر سەرۆک ئۆباما ماوەی درێژکردنەوەی مۆر نەکات.

ڕۆحانی دەڵێت وەڵامێکی توندیان دەبێت ئەگەر سزاکانی ئەمەریکا دژ بە ئێران درێژ بکرێنەوە. ڕۆحانی گوتی " ئێمە پەیوەستین بە جێبەجێکردنی ڕێککەوتنەکەوە بەڵام لە وەڵامی هەر وابەستەنەبوونێک، سەرپێچییەک یان گومانێک لە جێبەجێکردنەکەدا، ئێمە دەستبەجێ کاردانەوەمان دەبێت."

XS
SM
MD
LG