Accessibility links

نەخۆشخانەی نێڵسن ماندێلا بۆ چارەسەری منداڵان لە ئافریکای باشور دەکرێتەوە


ئەو نەخۆشخانەیەی کە خەونی نێڵسن ماندێلا بوو تایبەت بە تەندروستی منداڵان ڕۆژی هەینی لە جۆهانسبەرگ کرایەوە.

نەخۆشخانەی نێڵسن ماندێلا کە 200 جێخەوی تێدایە 70 ملیۆن دۆلاری تیچوو. ئەو نەخۆشخانەیەی کە بیرۆکەی ماندێلا بوو نزیەکی 10 ساڵ لەمەوبەر 150 پزشکی منداڵ و 450 پەرستیار وەردەگرێت.

سیبۆنجڵ مخابێلا بەڕێوەبەری گشتی نەخۆشخانەکە ڕایگەیاند " تەنها چوار نەخۆشخانەی تر هەیە لە ئافریکا بۆ نزیکەی 450 ملیۆن منداڵ و ملیۆنان لەو منداڵانە ئەو نەخۆشییانەیان هەیە کە مەترسییە لە سەر ژیانیان و دەرفەتی کەمیان هەیە کە خزمەتگوزارییەکی باشی تەندروستیان هەبێت.

مخابێلا دەڵێت خۆشەویستی ماندێلا بۆ منداڵان زۆر قوڵ بوو کاتێک کە منداڵێک دەهاتە ژورەوە دەگەشایەوە. ئەم نەخۆشخانەیە بەشێک دەبێت لە میراتی ئەو.

لەو نەخۆشخانەیە چارەسەری منداڵان دەکرێت بۆ نەخۆشییەکانی وەکو شێرپەنجە، گورچیلە، مێشک، سییەکان و نەخۆشییەکانی دڵ.

کەرەستەی ڤیدۆیی لە ژوورەکانی نەشتەرگەریدا دانراوە تا پزشکەکانی تریش لە ناوچە دووردەستەکان سەرانسەری ئافریکای باشور پەروەردە بکرێن.

کاربەدەستان دەڵێن خێزانە هەژارەکان بە خۆڕایی چارەسەرییان لەو نەخۆشخانەیەدا بۆ دەکرێت.

پارەی دروست کردنی ئەو نەخۆشخانەیە زۆربەی لەلایەن بەخشێنەرانەوە دابین کرا و ئەویتریشی لەلایەن ڕێکخراوی بیل و ماندێلا، ڕێکخراوی ئیسلامی جیهانی و بونیادی کیلۆگ دابین کراوە. پزشکانی تایبەتی نەخۆشخانەی منداڵانی کەنەدا و نەخۆشخانەی جۆن هاپکنسی ئەمەریکا لە نێو ئەو نەخۆشخانەیەدا کار دەکەن.

ماندێلا کە لە ساڵی 1994 بوو بە یەکەم سەرۆکی ڕەشپێستی ئافریکای باشور لە تەمەنی 95 ساڵیدا لە 5 ی مانگی 12 ی ساڵی 2013 کۆچی دوایی کرد.

XS
SM
MD
LG