Accessibility links

گۆران ئازاد: بەر لەوەی گلەیی لە پارتی و بارزانی بکرێ، ئەبێ گلەیی لە چوار لایەنەکە بکرێ


هەموو هێماکان ئاماژە بەوە دەکەن گوایە ئەو بارودۆخەی لە هەرێمی کوردستاندا هاتوەتە ئاراوە، ئەوەندە پەیوەندی بە ململانی لایەنەکان و لە سەرەوەی هەمۆیانەوە پرسی سەرۆکایەتی هەیە، ئەوەندە پەیوەندی بە داعش و هۆکارە دەرەکیەکانەوە نییە.

گۆران ئازاد ئەندام پەرلەمانی هەرێمی کوردستان لە هەڤپەیڤینێکدا لەگەڵ بەشی کوردی دەنگی ئەمەریکا دەڵێت" پاش ئەوەی هەرێمی کوردستان تووشی قەیرانی ئابوری و شەری داعش بوو، لە جیاتی ئەوەی هەنگاو بنێن بۆ یەک رێزی و یەک دەستی، لە دوای ئەوە قەیرانی سیاسیش لە هەرێمی کوردستان درووست بوو، ئەویش لە دووای بەسەرچووی ماوەی پۆستی سەرۆکێ هەرێمی کوردستان، وە بۆ چارەسەرکردنی ئەم پرسە ناکۆکی کەوتە نێوان لایەنە سیاسیەکان لە لایەک وە پارتی دیمۆکراتی کوردستانیش لە لایەک، ئەوە بوو هەر لەوێەوە تا ئێستا حکومەتێکی (شلل) ئیفلیچ کە نێوەی وەزیرەکانی لە ماڵەوەیە، پەرلەمانێکی لە کار کەوتوو کە وا بە زۆر سەرۆکەکەی نێردراوەتەوە، وە سەرۆکایەتی هەرێمیش کە لە رووێ یاساییەوە ماوەکەی بەسەرچووە، ئەم سێ دەزگایە پەکیان کەوتووە کە واێکرد قەیرانی سیاسی، قەیرانی (موسساتی) و قەیرانی یاساییش بە دووای خۆێدا بهێنێ".

کاک گۆران هەر وەها دەڵێت" ئێستا کێشەکان یەک پاکێتە، پەرلەمان دەبێ چارەسەر بکرێ، سەرۆکایەتی هەرێم و حکومەتیش دەبێ چارەسەر بکرێ، وە پێیم وایە بەر لەوەی گلەیی لە پارتی و بارزانی بکرێ، ئەبێ گلەیی لە چوار لایەنەکە بکرێ کە من ئەندامی یەکێتیی نیشتمانی کوردستانم".

کاک گۆران دەشڵێت" ئەو چوار لایەنە هیچ کات نەیانتوانیوە چوار لایەنی تەبا بن، چوار لایەنی کە باوەریان بە یەک بێت، چوار لایەن کە بتوانن بە یەک دەست دانوستاندن بکەن، چوار لایەن کە بتوانن لەسەر کاندیدێک یەکلا ببنەوە، وە لەو بروایەدا ئەم لایەنانە خۆیان بەشێکن لەم بارودۆخە".

please wait

No media source currently available

0:00 0:06:59 0:00

XS
SM
MD
LG