Accessibility links

موحسن ئەدیب: لە خراپترین دۆخدا ساڵێکی خوێندن بفەوتێت باشترە لەوەی ئایندەی نەتەوەیەک بفەوتێت


موحسین ئه‌دیب
موحسین ئه‌دیب

لەگەڵ ئەوەشدا کە خۆپیشاندانی ناڕەزایی دەربڕین و بایکۆتکردنی پۆلەکانی خوێندن مامۆستایانی زانکۆشی گرتۆتەوە لە پارێزگاکانی هەڵەبجە و سلێمانی و هەروەهاش دەڤەرەکانی گەرمیان و ڕاپەڕین بەڵام هێشتا حکومەتی هەرێمی کوردستان وەڵامێکی ئەرێنی داواکانیانی نەداوەتەوە.

موحسن ئەدیب، مامۆستا لە زانکۆی هەڵەبجە دەڵێت لەگەڵ ئەوەشدا کە بە پلەی یەکەم زیان لێکەوتووی سەرەکی مامۆستایانی زانکۆن لەم سیستەمەی حکومەتی هەرێم بۆ پاشەکەوتکردن دایناوە و وەک دەڵێت تا کاتی ئەم وتووێژەش نە حکومەتی هەرێم و نە وەزارەتی خوێندنی باڵا و نە دەسەڵاتی سیاسی هیچ وەڵامێکی داواکانی مامۆستایانی نەداوەتەوە و جەختیش دەکاتەوە لەوەی تا داواکارییەکانیش جێبەجێنەکرێت ئەوا بایکۆتکردن ناشکێندرێت.

لە میانەی وتووێژەکەیدا لەگەڵ بەڵێن ساڵح، موحسن ئەدیب ئاماژەش بەوە دەکات ئەم هەوڵانەی دەدرێن خەباتێکی پیشەییانەیە و دەشڵیت گەر حکومەت وەڵام نەداتەوە ئەوا تەنها دوو سیناریۆ دێنە ئاراوەکە بە ترسناک ناودێریان دەکات، وەک دەڵێت یەکەمیان بە کۆیلەبوونی خەڵکە و دووهەمیشیان لە ئەگەری پەنابردنە بەر فشار بۆ کۆتاییهێنان بە خەباتی سیڤیلیانە یانی ناچارکردنی خەڵک بۆ پەنابردنە بەر توندوتیژی.

زانیاری زیاتر لە دەقی وتووێژەکەدایە:

please wait

No media source currently available

0:00 0:05:54 0:00

XS
SM
MD
LG