Accessibility links

ترامپ ڕەخنە لە کڵنتن دەگرێت بۆ هەوڵەکانی بەشداری کردنی ژماردنەوەی دەنگەکانی سێ ولایەت


سەرۆکی هەڵبژێردراوی ئەمەریکا دانۆڵد ترامپ ڕۆژی یەکشەممە هێرشی زارەکەی کردە سەر هێلری کڵنتنی دیموکرات بۆ ئەوەی بەشداری کردووە لە هەوڵەکان بۆ ژماردنەوەی دەنگەکانی سێ ولایەتی مشتومڕ لەسەری کە ترامپ تیایدا سەرکەوتنی بەدەست هێنا. ترمپ ئەوەی بە بیر هێنایەوە کە خاتو کڵنتن لە یەکێک لە مشتومڕە تەنبەتەنەکاندا ڕایگەیاند لایەنی دۆڕاوەی هەڵبژاردن پێویستە بە ئەنجامەکە قائیل بن ئەگەر هەرچییەک بێت.

بە درێژایی هەڵمەتەکەی ترامپی کۆماری دەیگوت هەڵبژاردنەکە فێڵ و تەڵەکەی تێدا دەکرێت دژ بەو. بەڵام ئێستا هەوڵەکانی جیل ستەینی کاندیدی پارتی سەوز بۆ ژماردنەوەی دەنگەکانی ویسکانسن، مشیگەن و پێنسلڤانیا بە فرتو فێڵ دەزانێت و گاڵتە بە بڕیارەکەی کڵنتن دەکات کە بەشداری ئەو هەوڵەی کردووە.

ولایەتی وسکانسن دەنگەکانی تراپ نزیکەی 27 هەزار زیاتر بوو لە کلنتن و لە مشیگەن 12 هەزار و لە پێنسلڤانیاش 68 هەزار.

ترامپ لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر نوسیویەتی "هێلەری کڵنتن بە ئەنجامەکان قایل بوو کاتێک بەر لە وتاری سەرکەوتنەکەم تەلەفۆنی بۆ کردم هیچ شتێک ناگۆڕێت."

لە تویتێکی تردا دەڵێت " دیموکراتەکان کاتێک وایان دەزانی هەڵبژاردنەکە دەبەنەوە داوایان دەکرد ئەنجامەکان پەسەند بکرێت بەڵام چی تر واناڵێن."

XS
SM
MD
LG