Accessibility links

فیدڵ کاسترۆ لە تەمەنی 90 ساڵیدا کۆچی دوایی دەکات 


سەرۆکی پێشوی کوبا فیدل کاسترۆ لە تەمەنی 90 ساڵیدا کۆچی دوایی کرد، ڕاول کاسترۆ سەرۆکی ئێستای کوبا و برای فیدل کاسترۆ هەواڵەکەی ڕاگەیاند.

حکومەتی کۆمۆنیستی فیدل کاسترۆ ڕزگاری بوو لە پیلانی کوباییەکانی دەرەوەی وڵات بە پشتویانی ئەمەریکا، قەیرانێکی وشەکی زلهێزان، چەندین پیلانی کوشتن و دەیان ساڵی سزای ئابوری ئەمەریکا دژ بەو وڵاتە. بەڵام کاسترۆ تەمەنی ئەوەندە درێژ بوو کە بینی واشنتۆن دامەزراندنەوەی پەیوەندی تەواوی دیپلۆماسی لەگەڵ هەڤانا ڕاگەیاند و سەرۆکی ئەمەریکا لە مانگی 3 ی ساڵی 2016 سەردانی ئەو دورگەیەی کرد.

مەڕاسیمی سوتانەکەی لە ڕۆژی شەممە بەڕێوە دەچێت.

فیدل کاسترۆ لە 13 ی مانگی 8ی ساڵی 1926 لە دایک بوو، هەر لە گەنجییەوە بوو بە ڕێبەرێکی بزوتنەوەی دژ بە دیکتاتۆریەتی فۆلئێنسیۆ باتیستا. ئەو ڕێبەرایەتی هێزەکانی گەریلای دەکرد کە لە کۆتاییدا لەشکری باتیستیایان شکستپێهێناو لە ساڵی 1959 دەستیان گرت بەسەر ئەو دورگەیەدا.

XS
SM
MD
LG