Accessibility links

ئومێد حەمە عەلی: کشانەوەی ئێمە لە حکومەتێک یان پەرلەمانێک کە ئێمە لەوێ نەبین زۆر کاریگەر نییە


Omed Hama Ali
Omed Hama Ali

لە رۆژانی رابوردوودا لە شاری سلێمانی کۆبۆنەوەکانی جڤاتی نیشتمانی بزۆتنەوەی گۆڕان بەرێوە چوو. دیارە جیاوازی دید و بۆچوون لە ناو رێکخراوەیەکدا کارێکی ئاساییە، ئاخۆ جیاوازیەکان لەسەر پرسە جۆرا و جۆرەکان لە ناو گۆڕاندا تا چ ئەندازەیەکە؟

ئومێد حەمە عەلی ئەندام پەرلەمانی هەرێمی کوردستان لەسەر لیستی بزوتنەوەی گۆڕان لە هەڤپەیڤینێکدا لەگەڵ بەشی کوردی دەنگی ئەمەریکا دەڵێت" بێگومان بزوتنەوەی گۆڕان وەک بزوتنەوەیەکی جەماوەری هەر لە بنەرەتەوە لەسەر رۆیای جیاواز پێکهاتووە و ئایدیۆلۆژیایەکی دیاریکراوی نییە، بە واتای ئەوەی جێگای ئایدیۆلۆژیای جیاوازی تێدا دەبێتەوە بەڵام چوارچێوەیەکی سیاسی هەیە".

کاک ئومێد هەر وەها دەڵێت" سەبارەت بە پرسی مانەوە یان کشانەوە لە حکومەت و پەرلەمان لە ناو بزوتنەوەی گۆڕان رۆیای جیاوازی درووستکردوە، کە هەم رویای مانەوە هەیە وە هەم کشانەوە کە هیچ کام رویای رەها نیین وە جاری پرسی کێشانەوە لە حکومەت لەم کاتەدا جێ بە جێ ناکرێ، بەڵام دەکرێ لە ماوەکانی داهاتوودا، نزدیک یان دوور ئەو بریارە بدرێت وە یاخود نەدرێت و بەم شێوازە بەردەوام بین، کشانەوەی ئێمە لە حکومەتێک یان پەرلەمانێک کە ئێمە لەوێ نەبین زۆر کاریگەر نییە، بەشداری ئێمە لە حکومەت و پەرلەمان تەنها لە رووی یاسایی و سیاسیەوە ئێمە بەشداریمان هەیە ئەگەنە لە پراکتیکدا رێگریمان لێکراوە لە ئەنجامی ئەو کودەتایەی پارتی دیمۆکراتی کوردستان".

کاک ئومێد دەشڵێت" بێگومان بوونمان لە رووی یاسایی و سیاسیەوە لە ناو حکومەت و پەرلەمان لە بەرژەوەندی خەڵکدایە وە لە پێناوی ئەوەدایە پارتی ئەو کودەتایەی ئەنجامی داوە تا ئەو شوێنەی گۆڕان پێی وایە لە بەرژەوەندی خەڵک و پرۆسەی سیاسی و پرۆسەی دیمۆکراسیدایە پارتی نەتوانی کودەتاکەی بە کێشانەوەی یاسایی و سیاسی ئێمە لە حکومەت بە تەواوەتی جێ بە جێ بکات و رەنگە ئەمە کاریگەری باشی نەبێت لەسەر پرۆسەی سیاسی لە هەرێمی کوردستان".

please wait

No media source currently available

0:00 0:14:43 0:00

XS
SM
MD
LG