Accessibility links

خەندەق لەو ناوچەیەى نێوان حەشد و پێشمەرگە هەڵدەكەنرێت كە داعش لێوەى دزەیكردە نێو كەركوك


شەوى ڕابردوو ژمارەیەك چەكدارى داعش لەسەر ڕێگەى نێوان قەزاى داقوق و ناحیەى تازە خورماتوى باشورى كەركوك بینراون ، كەگومان دەكرێت لەو چەكدارانە بن كە دزەیانكردبووە نێو كەركوك و بەهۆى شارەزا نەبوونى ناوچەكەوە رێگەیان ونكردبێت.

عەمید كاوە غەریب فەرماندەى پۆلیسى داقوق ، بەدەنگى ئەمەریكاى راگەیاند"هەڵمەتێك بۆ دەستگیركردنى ئەو چەكدارانە دەستیپێكردووە كەشەوى رابردوو بینراون ، چونكە ئەو چەكدارانە شارەزاى ناوچەكە نین و رێگەى گەرانەوەشیان بەرەو حەویجە نیە."

وتیشى"رەنگە ئەو چەكدارانە لەناوچەكانى لەیلان خۆیان حەشار دابێت."

بەپێى وتەى بەرپرسانى كەركوك ، لەو چەكدارانەى داعش كە بۆشایى ئەمنى نێوان پێشمەرگە و حەشدى شەعبى یان قۆستبویەوە و دزەیانكردبووە نێو كەركوك نزیكەى 46 چەكداریان لەناوچەى لەیلان لێكوژرابووە.

نازم كەهیە ئەندامى ئەنجومەنى ناحیەى تازە خورماتوو ، بەدەنگى ئەمەریكاى راگەیاند"پێشمەرگە و حەشدى شەعبى خەریكى هەڵكەندنى خەندەقن لەو ناوچەیەى نێوانیان كە داعش لێوەى دزەیكردبووە نێو كەركوك."

تائێستا نزیكەى 100 چەكدار لەو چەكدارانەى داعش كوژراون كە دزەیانكردە نێو شارى كەركوك و گومان دەكرێت ژمارەیەك چەكداریان لەناوچەكە مابێتنەوە و خۆیان حەشاردابێت ، بەو پێیەى رێگەى گەرانەوەیان بۆ حەویجە لێگیراوە و شارەزاى ناوچەكەش نین

please wait

No media source currently available

0:00 0:02:21 0:00


.

XS
SM
MD
LG