Accessibility links

هێمن سەیدی: تورکیا هیچ کات وڵاتێکی دیمۆکراتیك نەبوە، بەڵکو وڵاتێکی نیمە دیمۆکراتیکی نیمە فاشیستی بوە


Hemn Seyedi
Hemn Seyedi

زۆر جار سەختە پێشبینی ئەوەی کرد ئاخۆ لە رۆژهەڵاتی ناوەراستدا چی روودەدات. بەوەی کە لە تورکیا دەگوزەرێ و بەو پێیەی ئەردوگان زادەی هەمان فەرهەنگ و کەڵتوورە، شیانی پێشبینکردنی ئەوە هەیە ئاخو سبەی چی دەکات؟

هێمن سەیدی لێکۆڵەر و چاودێری کاروباری رامیاری لە هەڤپەیڤینێکدا لەگەڵ بەشی کوردی دەنگی ئەمەریکا دەڵێت" ئەگەر تەماشای چەند ساڵی رابوردوو بکەین دەتوانین دیمەنێک لە داهاتووێ ئەردوگان ببینین، ئەردوگان کەسێک بوو بە قەوڵی رۆژنامەنووسێکی ئێرانی بە تەنێ هەردوو کاریکەتری خاتمی و ئەحمەدی نەژادی یاری کرد، واتە چەند ساڵی ئەوەڵ کەسایەتیەکی ریفۆرمیستی، لایەنگیری چارەسەری ئاشتیانە کێشەکانی تورکیادا بوو، بۆیە وەکو خاتمی، چەند ساڵ دوواترەکەی لە ناکاو بو بە ئەحمەدی نەژاد".

کاک هێمن هەر وەها دەڵێت" بە تێکدانی مێزی وتو وێژ لەگەڵ کورد، رەوتەکەی دەستپێکرد کە بەرەو چوونە خوارەوە بوو، ئەو رەوتە بەرهەمی ئەمرۆ و هەفتەی پێشوو و مانگی پێشوو نییە، دەکرێ بڵێن لە ساڵی 2012- 2013 تورکیا بەرەو خوار دەروا وە هیچ تشتێک نابینینەوە کە بتوانێ پێشی بگرێ، دەکرێ بڵێن ئەردوگان ئێستا کەوتووەتە ناو جادەیەکی یەک لایەنە، هەر مەجبورە بەرەو خوار بڕوا، بەڵام هەتا کوێ دەڕوا و لە کوێ خەڵک لە بەرامبەری رادەوەستێ، ئەوە روون نییە".

کاک هێمن دەشڵێت" هەر بەو یاساییەی کە چەند مانگ لەمەوبەر ئامادە کاریان بۆ کردبوو، پەروەندەیان بۆ ئەندامانی پەرلەمان ساز کردبوو ، هەم بە زۆرینەی دەنگ کە لە پەرلەمان هەیەتی، ئەو مەصونیەتە( صیانە) پەرلەمانیەی ستاندبوە، وەکو کارزایەک وەکو میکانیزمێک کار دەکرد، وە ئەوە زیانێکی زۆر گەورە لە دیمۆکراسی نیوەچڵی تورکیا دەدرێ، تورکیا هیچ کات وڵاتێکی دیمۆکراتیك نەبوە، وە زۆر بە هەڵە دووترێ، تورکیا وڵاتێکی نیمە دیمۆکراتیکی نیمە فاشیستی بوە، ئەو بەشەی دووەمی زۆر کەسام باسی ناکەن".

please wait

No media source currently available

0:00 0:11:17 0:00

XS
SM
MD
LG