Accessibility links

ژیان له‌ فه‌رهه‌نگدا: مه‌سعود په‌رێشان


مەسعود پەرێشان
مەسعود پەرێشان

زۆرێک لە شارەزایانی بواری فەرهەنگی لەوبڕوایەدان شیعری کوردی لە قەیراندایە لە ژمارەیەک ڕوانگەوە لەوانە زمان و شێوازەکانی دەربڕین و دووبارەبوونەوە و ونبوونی ئیستاتیکا لە وێنە شیعریەکانیشدا.

هەندێک لەو بڕوایەدان یەکێک لە هۆکارەکان دەگەڕێتەوە بۆ پێشکەوتنە تەکنەلۆژیەکانی میدیا وەک تۆڕەکانی سۆشیال میدیا کە لە ڕێیەوە ڕۆژانە دەیان بابەت بە ناوی شیعرەوە بڵاودەکرێنەوە بەبێ ئەوەی ڕەچاوی هونەری شیعری تیادا بکرێت.
ئەمەش جۆرێک لە نائارامی لەناو خوێنەردا هێناوەتە ئاراوە کە دووچاری سەر لێشێوانێک بێت لە بڕیاری ئەوەی کێ بخوێنێتەوە یان کێ نەخوێنێتەوە و ئەمەش بێ لەو کاریگەرییە نەرێنیانەی ئەو جۆرە نوسینانە بەسەر خوێنەرەوە جێیان دەهێڵیت.

لە کاتێکدا کورد لە ڕۆژهەلاتی ناوەڕاستدا وەک تەواوی نەتەوەکانی تر خاوەنی دەیان نوسەری داهێنەرە و بەردەوامیش خوێنەرێکی ڕژدیان لە نێو نەوەکاندا هەن بەڵام هێشتاش ناکرێت چاو لەو بێ سەروبەرییەی ناو جیهانی شیعردا بپۆشرێت.

هاوشێوەی زۆرێک لە وڵاتان کوردیش لە شار و شارۆچکەکانیدا خاوەنی ژمارەیەک نێوەندی تایبەتن بە ڕۆشنبیری و هەروەهاش چایخانەی تایبەتیش کە مۆرکی ڕۆشنبیرییان پێوەیە وەک چایخانەی شەعب لە سلێمانی و چایخانەی مچکۆ لە هەولێر، قاوەخانەی کولتوری و چەندانی تریش، نێوەندەکانیش زۆرن لەوانە بۆ نمونە یەکێتی نوسەرانی کورد، سەندیکاکانی تایبەت بە هونەرمەندان و ئەندێشە و ماڵی وەفایی، غەزەلنوس و ژمارەیەکی تریش لەم نێوەندانە.

(مه‌سعود په‌رێشان) ئەندامی دەستەی کارگێڕی یەکێتی نوسەرانی کورد لە هەولێر میوانی به‌رنامه‌ی ئه‌م هه‌فته‌یه‌ی (ژیان له‌ فه‌رهه‌نگدا) یه.

لێرەدا پرسیار ئەوەیە ئایا ئەم دامەزراوە جۆراوجۆرانە لەگەڵ ژمارەی بێشوماری چاپەمەنییەکاندا چەندێک توانیویانە برەوێکی داهێنەرانە بە بواری فەرهەنگی کوردی بدەن؟

ئایا ڕێگە چارەیەک بۆ دەربازبوونی شیعر لەو وەک دەگوترێت قەیرانەی تیایدایە هەیە؟

ئایا یه‌کێتی نوسه‌ران چه‌ندێک توانیویه‌تی داکۆکی له‌ مافه‌کانی نوسه‌رانی ئه‌ندامی بکات؟

ئایا چایخانەکانی مۆرکی ڕۆشنبیرییان هەیە وه‌ک نێوه‌ندێکی ڕۆشنبیری لێیان ده‌ڕوانرێت؟

خۆشترین و ناخۆشترین یاده‌وه‌رییه‌کانی (مه‌سعود په‌رێشان) له‌گه‌ڵ ڕه‌وان شاد (مه‌حمود زامدار) دا چین؟

وەڵامی ئەم پرسییارانە و پرسیار و سەرنجەکانی ئێوەی ئازیزیش لە بەرنامەی ئەم هەفتەیەی (ژیان لە فەرهەنگدا) یە:

please wait

No media source currently available

0:00 0:23:30 0:00

XS
SM
MD
LG