Accessibility links

بەهۆی هێرشێکی خۆکوژی لە بەغدا 7 کەس دەکوژرێن


کاربەدەستانی عێراق دەڵێن هێرشبەرێکی خۆکوژ هێرشی کردۆتە سەر پرسەگێڕە شیعەکان و 7 کەسی کوشتووە و 20 کەسی تریش لەو هێرشەدا بریندار بوون کە لە بەغدای پایتەختی عێراق ئەنجام درا.

کاربەدەستان دەڵێن هێرشبەرەکە هێرشی کردە سەر بنەکەیکی هاوکاری کردن کە بۆ کەسە ئاینییەکان لە گەڕەکێکی باشوری بەغدا دامەزرابوو. دەشڵێن چاوەڕوان دەکرێت ژمارەی قوربانییەکان زیاد بکات.

هەتا ئامادەکردنی ئەم هەواڵە هیچ کەس و لایەنێک بەرپرسیارێتی ئەو ‌هێرشەی نەگرتۆتە ئەستۆ، بەڵام پێشتر داعش هێرشی هاوشێوەی کردۆتە سەر کۆمەڵگای شیعەکان و هێزەکانی ئاسایش.

عێراق لە ئێستادا لە شەڕێکی سەختدایە دژ بە چەکدارانی داعش بۆ هەوڵی ئازاد کردنی دوهەم گەورەترین شاری عێراق موسڵ کە داعش لە ساڵی 2014 دەستیبەسەرداگرت.

کاربەدەستانی پۆلیس و نەخۆشخانە ژمارەی قوربانییەکانی ئەو تەقینەوەیەی بەغدایان پشتڕاست کردۆتەوە.

XS
SM
MD
LG