Accessibility links

ئۆپەراسیۆنی ڕزگار کردنی موسڵ


سەرکردە لەشکرییەکانی عێراقی دەڵێن هێزەکانیان چەکدارەکانی داعشیان لە گوندێکی باشوری موسڵ دەرکردووە، بەڵام هێشتاش شەڕێکی کەمی تێدا ماوەو داعشیش بۆمبی چێندراوی زۆریان لە پاش خۆیان بەجێ هێشتووە.

ژەنەڕاڵ فارس بەشیر ڕۆژی شەممە ڕایگەیاند هێزەکانی هێشتا خەریکی پاککردنەوەی مینن و بۆ چەکدارانی داعش دەگەڕێن لە ناو گوندی شورا.

کاربەدەستان دەڵێن بەلایەنی کەم 6 خێزان لە ناو گوندەکەدا مابوون لە کاتی شەڕەکەدا.

حەشدی شەعبیش دەڵێت ئەوان پێشڕەویان کردووە دژ بە گروپی داحش دوابەدوای هێرشێکی بەرەبەیانی کە بوو بە سەرەتای بەشداری کردنیان لە شەڕی ئازاد کردنی شاری موسڵدا.

ئەحمەد ئەلئەسەدی لە میانەی کۆنفرانسێکی ڕۆژنامەگەریدا ڕایگەیاند چەکدارەکانیان لەوەتای بەرەبەیانی ڕۆژی شەممەوە 10 گوندیان لە دەستی داعش ئازاد کردووە.

هێشتا شەڕی ناو بە ناو لەو گوندانە بەردەوامە و ئەلئەسەدی گوتیشی هێزەکانیان لە هەوڵی پاککردنەوەی مینەکان دەدەن.

بەشداری کردنی حەشدی شەعبی عراقی لەم شەڕەی ڕزگارکردنی موسڵدا ڕەنگە ببێتە هۆی گرژی و ئاڵۆزی ئاینزایی لە عێراق. ئەو گروپە چەکدارە گوتویانە ئەوان ناچنە ناو خودی شاری موسڵەوە.

XS
SM
MD
LG