Accessibility links

پاکستان ڕێگا دەدات پارتێکی توندڕەوی ئیسلامی خۆپیشاندان بکات لە کاتێکدا کۆڕو کۆبونەوەی پارتە سیاسییەکانی قەدەغە کردووە


حکومەتی پاکستان کەوتۆتە ژێر ڕەخنەیەکی توند بەهۆی سەرکوتکردنی ئەو چالاکوانە سیاسیانەی کە هەوڵیان دا خۆپیشاندانێکی دژبە حکومەت ئەنجام بدەن، بەڵام لە هەمان کاتدا ڕێگادرا گروپی قەدەغەکراوی ڕادیکاڵی ئیسلامی لەناوجەرگەی پایتەختی وڵاتەکە خۆپیشاندان ساز بکات.

پارتی ئۆپزسیۆنی تەحریکێ ئینساف کە لەلایەن یاریزانی بەناوبانگی کرکێت عمران خانەوە ڕێبەرایەتی دەکرێت هەوڵی دا ئەندامانی پارتەکەی ڕۆژی چوارشەممەی داهاتوو لە ئیسلامئاباد یەک بگرن بۆ ئەنجامدانی ڕێپێوانێت بۆ داواکاری لە سەرۆک وەزیری وڵاتەکە نەواز شەریف کە دەستلەکار بکێشێتوە بەهۆی تۆمەتەکانی گەندەڵی لە دژی.

بەڵام حکومەت لە ڕۆژی پێنجشەممە هەمو کۆڕوکۆبونەوە ئاینی و سیاسی لە شارەکە ڕاگرت و داوای کرد لە سەرانسەری وڵات ئەندامانی تەحریکێ ئینساف و چالاکوانەکانیان ڕێبەرەکانیان کە بەرەو ئیسلامئاباد بەرێ کەوتبوون دەستگیر کران.

ڕێگاکانی کە بەرەو ئیسلام ئاباد دەڕۆن داخران لە کاتێکدا پۆلیس تێڵای بەکارهێنا بۆ دژ بەو پشتیوانانەی تەحریکێ ئینساف کە دەیانویست بچنە نێو شارەکەوە.

عمران خانیش لە جموجۆڵەکانی لە شوێنی نیشتەجێبوونی لە نزیک ئیسلامئاباد سنوردار کراوە لەگەڵ ئەندامە باڵاکانی پارتەکەی کە لەوێ کۆبونەوە، هەرچەندە خان پەیمانی داوە ڕێبەرایەتی ڕێپێوانەکەی 2 ی مانگی 11 بکات لە ناو ئیسلامئاباد.

لە کاتێکدا ئەندامانی پارتی سیاسی تەحریکێ ئینساف دەکەونە ژێر تێڵای پۆلیس و ڕووبەڕووی دەستگیر کردن دەبنەوە، ڕۆژی هەینی هەتا درەنگانێکی شەو، پارتێکی ئیسلامی سوننە، بە ناوی ئەهلێ سوننەتوالا جەماعەت، ناسراو بە ASWJ لە ناوجەرگەی ئیسلامئاباد خۆپیشاندانیان ساز دا سەرەڕای ئەوەی حکومەت کۆڕو کۆبونەوەی قەدەغە کردبوو.

کاربەدەستانی وەزارەتی ناوخۆ بەوە ڕەواییان دابە ڕێپێوانەکەی ئەو پارتە ئیسلامییە کە کۆبونەوەی ساڵانەی خۆیان بووەو پێشتر مەوڵەتیان بە فەرمی بۆ وەرگرتووە.

بەڵام ئەو گردبوونەوەیەی ئەو پارتە ئیسلامییە بوو بەهۆی ڕەخنەیەکی زۆر لە حکومەت کە هانی توندڕەوی ئیسلامی دەدات.

ڕێبەری پارتی سەرەکی ئۆپزسیۆن ( پارتی گەلی پاکستان) بیلاوەل بەتۆش ڕەخنەی لە حکومەتەکەی نەواز شەریف گرت بەهۆی ئەوەی بەرهەڵستە سیاسییەکانی دەکاتە ئامانج لەبەری ئەوەی بەدوای تالیبان و گروپە توندڕەوە ئیسلامییەکانی تر بکەوێت.

XS
SM
MD
LG