Accessibility links

پەرلەمانی عێراق یاسایەک بۆ قەدەغەکردنی خواردنەوە کحولییەکان پەسەند دەکات


پەرلەمانی عێراق بە شێوەکی چاوەڕوان نەکراو یاسایەکی پەسەند کرد بۆ قەدەغەکردنی هاوردەکردن، بەرهەمهێنان یان فرۆشتنی خواردنەوە کحولییەکان. ئەم هەنگاوەش ژمارەیەک کەسی لە کۆمەڵگای کرستیانەکانی وڵاتەکە توڕە کردووە کە پشت بو کاردارییە دەبەستن.

بە پێی ئەو یاسایەی کە شەوی شەممە پەسەند کرا، 25 ملیۆن دیناری عێراقی کە دەکاتە 21 هەزار دۆلار سزای هەر کەسێک دەدرێت کە سەرپێچی لە یاساکە بکات. بەلام هەتا ئێستا ڕوون نییە یاساکە چەند بە توندی جێبەجێ دەکرێت و ڕەنگە لەلایەن دادگای باڵای وڵاتەکەوە ڕەت بکرێتەوە.

لە یاسای ئیسلامدا بەکارهێنانی کحول حەرامە، بەڵام هەمیشە لە شارە گەورەکانی عێراق فرۆشراوەو بەکارهاتووە و زۆربەی خاوەن دوکانە کحولییەکان کەسانی کرستیان بوون. ئەو باڕانە لە ئێستادا داخراون بەهۆی مانگی پیرۆزی محەڕەمی موسوڵمانان.

زۆرینەی ئەندامانی پەرلەمانی عێراق پارتە ئیسلامییە شیعەکانن. پەرلەمان قەدەغە کردنەکەی لەسەر ماڵپەڕەکەی ڕاگەیاندووە بەڵام نەیگوتووە کە چەند لە یاسادانەران دەنگیان بۆ یاساکە یان دژ بە یاساکە داوە.

XS
SM
MD
LG