Accessibility links

سەرۆکی ئێران ڕەخنە لە کاندیداکانی سەرۆکایەتی ئەمەریکا دەگرێت


سەرۆکی ئێران حەسەن ڕۆحانی ڕۆژی یەکشەممە ڕەخنەی لە ڕەفتاری کاندیداکانه سەرۆکایەتی ئەمەریکا گرت لە میانەی مشتومڕە تن بەتەنەکانیاندا.

ڕۆحانی لە کاتی وتارێکیدا بۆ ئامادەبوان لە شاری ئەراکی ئێران ڕایگەیاند " مشتومڕەکەتان بینی کە چۆن قسە دەکەن و یەکتر تاوانبار دەکەن و گاڵتە بە یەکتری دەکەن؟ ئایە ئیمە دیموکراسیەکی بەو جۆرەمان لە وڵاتی خۆماندا دەوێت؟ هەڵبژاردنێکی وەهامان دەوێت؟ "

ڕۆحانی لەو وتارەیدا کە بە ڕاستەوخۆ لە کەناڵی تەلەفیزیۆنی دەوڵەتی پەخش دەکرا گوتی " دەبینن ئەو ئەمەریکای کە دەڵێت زیاتر لە 200 ساڵە دیموکراسی هەیە، تەماشای ئەو وڵاتە بکەن کە بارودۆخی چۆن دەبێت کاتێک هیچ مۆراڵێک نامێنێت."

ڕۆحانی گوتیشی کاتێک کە چوومە نەتەوە یەکگرتووەکان لە مانگی 9 بۆ کۆبونەوەی ئەنجومەنی گشتی، لێیان پرسیم کە پشتیوانی لە کام کاندید دەکەم، پێم گوتن "ئایە لە نێوان خراپ و خراپتر یەکێک هەڵبژێرم."

تەلەفیزیۆنی دەوڵەتی ئێران دووان لە مشتومڕەکانی نێوان دۆناڵد ترامپ و هەلەری کڵنتنی بە تەواوەتی پەخش کرد. ئێران لە نزیکەوە چاودێری هەڵمەتەکانی هەڵبژاردنی ئەمەریکا دەکات. ئەم لێدوانانەی ڕۆحانی یەکەم جار بوو لە ئاشکرایی باس لە هەڵبژاردنەکانی ئەمەریکا بکات.

ئێران لە مانگی 5 ی 2017 هەڵبژرادنی سەرۆکایەتی خۆی دەکات و ڕۆحانی دەتوانێت بۆ تێرمی دوهەمی خۆی کاندید بکات.

سەرەڕای ڕێککەوتنی مێژوویی ناوکی وڵاتە یەکگرتووەکانی و زلهێزانی جیهانی لەگەڵ ئێراندا بەڵام تاران و واشنتۆن پەیوەندییە دیپلۆماسییەکانیان لەگەڵ یەکدا چاک نەکردۆتەوە کە لە ساڵی 1979 وە بچڕاوە.

XS
SM
MD
LG