Accessibility links

مەم بورهان قانع: میدیای کوردی و شەری داعش. .دەرگاوان وەکو پێویست لە ناو میدیای کوردیدا ئامادەبوونێکی نییە


Mam Burhan Qanie
Mam Burhan Qanie

زۆر جار باس لەوە کراوە کە میدیا ئامرازێکی زۆر بەهێزە لە کارتێکردن لە سەر بیر و بۆچوونی تاک و کۆمەڵگا و گۆرینی ئاراستەکان.

شەر کاتێکی هەستیارە وە چوونیەتی سەوداکردنی میدیاکان لەگەڵ ئەو شەرەدا هەستیارترە. ئاخۆ میدیای کوردی تا چەند لە شەری دژ بە دەوڵەتی ئیسلامی داعش بەرپرسانە هەڵس و کەوتی کردووە؟

مەم بورهان قانع رۆژنامەوان، سەرۆکی رێکخراوەی مەشق بۆ گەشەپێدانی دیمۆکراسی و میدیا لە هەرێمی کوردستان و بەرێوەبەری ئوفیسی سلێمانی رێکخراوەی نووسەرانی بێسنوور لە هەڤپەیڤینێکدا لەگەڵ بەشی کوردی دەنگی ئەمەریکا دەڵێت" ئەو بەرپرسیارەتیەی کە میدیا لە ئەستۆێ گرتووە، دوو بۆچوونی جیاوازی هەیە، کە بۆچوونێکی پێشەیانەیە کە تاسەر ئیسقان میدیاکان ئەوە بخاتە ئەولاوە کە ئەمە گروپێکی تیرۆریستیە، ئەمە خەڵکی سەر بڕیوە، ئەمە تاوانی گەورەی بەرامبەر بە مرۆڤایەتی کردووە، بەڵام ئەبێ لەسەر بنەمایەکی پێشەیانە کار بکات، دیوێکی کەیان پێیان وایە ئەمانە لەبەر ئەوەی گروپێکی تیرۆریستن و چەندین تاوانی گەورەیان کردووە بەرامبەر بە هاوڵاتیانی سڤیل و هاووڵاتیان بە گشتی، هەرچیکیان بەرامبەر بکرێ ئاساییە، من لەگەڵ بۆچوونی یەکمم کە پێیم وایە ئەوەی کە پەیوەند دارە بەوەی تۆ چۆن ئەو زانیارانە دەدۆزێتەوە و جؤن رۆماڵی میدیای دەکەیت".

کاک مەم هەر وەها دەڵێت" ئەڵبەتە هەموو شتێک زانیاری نییە، لە رۆژنامەگەریدا شتێک هەیە پێی دەووترێت دەرگاوان، ئەمانە بریار دەدەن چی بڵاو بکرێتەوە، بەداخەوە لاوازی ئەم پرسە، لاوازی دەرگاوان واێکردووە ئەم زیانەی گەیاندووە بە ناپێشەیی بوونی میدیا، ئەم دەرگاوانە وەکو پێویست لە ناو میدیای کوردیدا ئامادەبوونێکی ئەوتۆێ نییە کە وا کاریگەری هەبێت".

please wait

No media source currently available

0:00 0:11:59 0:00

XS
SM
MD
LG