Accessibility links

فەرماندەیەكى حەشدى شەعبى: لە چوارلاوە هێرش دەكرێتە سەر حەویجە


فەرماندەیەكى باڵاى حەشدى شەعبى ، ئاشكرایكرد سەردانەكەى ڕۆژى هەینى رابردووى حەیدەر عەبادى سەرۆك وەزیرانى عێراق ئەنجامى هەبووە و هەماهەنگى لەنێوان پێشمەرگە و هێزە عێراقیەكاندا هەیە بۆ كۆنترۆڵكردنەوەى قەزاى حەویجەى رۆژئاواى كەركوك.

نەجات حسێن فەرماندەى حەشدى شەعبى ،ئاماژەى بەوەكرد حەویجە لەچوار جەبهە پێكهاتووە و لەهەر جەبهەیەكەوە هێزێكى جیاواز هێرش ئەنجام دەدات، وتى"پێشمەرگە لەجەبهەیەك و چەكدارە سونەكانیش لەجەبهەیەكى ترەوە هێرش دەست پێدەكەن، هەروەها حەشدى توركمانى و حەشدى شەعبیش لەدوو جەبهەى ترەوە بەرەو حەویجە دەچن."

پێشتر كەمال كەركوكى فەرماندەى میحوەرى رۆژئاواى كەركوك باسیلەوەكردبوو كە پێشمەرگە رێگە بەحەشدى شەعبى نادات لەسنورەكانى ئەوانەوە هێرش بكەنە سەر حەویجە، لەبەرانبەردا نەجات حسێن وتى"بۆچوونى حەشدى شەعبى وایە پێشمەرگە لەهەر جەبهەیەكەوە بیەوێت تەنها هێرش بكات با بیكات ، هەرجەبهەیەكیش هەماهەنگى پێویست بێت با لەنێوان پێشمەرگە و حەشد هەماهەنگى هەبێت."

سەبارەت بە ئامانجى سەردانەكەى عەبادى بۆ كەركوك، نەجات حسێن وتى"سەردانەكە پەیام بوو بۆ ئەو لایەنانەى دەیانەوێت دەستوەردان لەكاروبارى كەركوك بكەن و دڵنیایى دانیش بوو بە پێكهاتەكانى عێراق."

هێرشى پێشمەرگە و هێزە عێراقیەكان بۆسەر موسڵ لەكاتژمێرى سفر نزیك دەبێتەوە، بەڵام هێشتا پێشمەرگە و حەشد هیچ وادەیەكیان بۆ دەستپێكردنى هێرشى حەویجە دیارى نەكردووە.

please wait

No media source currently available

0:00 0:02:34 0:00

XS
SM
MD
LG