Accessibility links

جۆن کیری بەرەو لەندەن دەڕوات بۆ وتووێژکردن لەسەر سوریا


دیپلۆماتی باڵای وڵاتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا ڕۆژی یەکشەممە لە لەندەن لەگەڵ هاوپەیمانەکانی واشنتۆن لە ئەوروپا کۆدەبێتەو بۆ تاوتوێکردنی چۆنیەتی کۆتایی هێنان بە دوژمنکاری لە سوریا کە ئێستا پێی لە شەش ساڵەی ناوە.

جۆن کیری ڕایگەیاند کۆبونەوەکەی سویسرا لەگەڵ هاوشانە ڕوسیەکەی سەرگێ لاڤرۆڤ، و چەند وڵاتێکی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست چەند بیرۆکەیەکی بەرهەم هێنا کە پێویستە دەستبەجێ بەدواداچوونیان بۆ بکرێت بەڵام زانیاری زیاتری نەدا.

وتووێژەکەی لۆزان پاش دوو هەفتە کەمتر بوو لەوەی کە واشنتۆن وتووێژە دوولایەنەکانی لەگەڵ مۆسکۆ ڕاگرت دوابەدوای شکستی ئاگربەستە هەستیارەکەی کە بۆ شاری حەلەبی دابەش بوو مۆر کرا. کیری بە پەیامنێرانی گوت کە وتووێژکەرەکان، کارێکی سەخت دەکەن بۆ گەیشتن بە ڕێککەوتن بۆ ئاگربەستێک لەو شارە بەشەڕ وێران بووە.

وڵاتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا و هاوبەشەکانی حکومەتەکەی بەشار ئەلئەسەد و ڕوسیای هاوپەیمانی تاوانبار دەکەن بە هەڵمەتی بۆردومانی کوشندەی ناوچەکانی ڕۆژهەڵاتی حەلەب کە لە ژیر دەستی سەرهەڵداواندایە.

چاودێران دەڵێن هێرشەکانی ئاسمانی و تۆپخانەکانی ڕوسیا و سوریا سەدان کەسی سیڤیل کوژراون و زیاتر لە 250 هەزار کەسی تر لە مانگی 9 وە لە پێدوایستییە گرنگەکانی ژیان دابڕاون.

لای خۆیانەوە دیپلۆماتانی ڕویسا سورن لەسەر ئەوەی ئەو هێرشانە توندڕەوەکان دەکەنە ئامانج. ئەوان بە بەردەوامی واشنتۆن تاوانبار دەکەن بەوەی کە نەیتوانیوە توندڕەوەکان لە سەرهەڵداوەکان و کەسانی تری سڤیلی شارەکە جیا بکاتەوە

XS
SM
MD
LG