Accessibility links

دکتۆر فەرهاد پیرباڵ: شۆڕشە سپیەکەم لە پێناو گێڕانەوەی یەکسانییە بۆ ناو کوردستان


دکتۆر فەرهاد پیرباڵ
دکتۆر فەرهاد پیرباڵ

نوسەر و ڕوناکبیری کورد فەرهاد پیرباڵ وەک ناڕەزایی دەربڕینێک لە مەیدانێکی سەرەکی شاری هەولێردا خۆی ڕووت دەکاتەوە و وەک هەندێک دەڵێن کێشەی تایبەتی خۆیی هەیە بۆیە وەهای کردووە بەڵام دکتۆر فەرهاد ئەو جۆرە ڕوانینانە ڕەت دەکاتەوە.

دەڵێت بە پێویستی دەزانێت ڕوونکردنەوە بدات بۆ تەواوی میللەتە سەربڵندەکەی لە هەر چوار پارچەی کوردستاندا کە بە هیچ شێوەیەک پارەی لە سەرۆکی هەرێمی کوردستانی عێراق وەرنەگرتووە و دەشڵێت ئەوەی بەسەر فەرهاد پیرباڵ ڕوناکبیر و مامۆستای زانکۆدا هاتووە بەڵگەیەکە ڕاستی ڕەوشەکەی دەردەخەن لە کاتێکدا ئەمڕۆ لە برادەرەکانی قەرز وەردەگرێت و ئاماژەش بەوە دەکات هەرچییەکی کردویەتی و دەیکات پەیوەندی بە داهاتووی کوردستانەوە هەیە.

دکتۆر فەرهاد پیرباڵ ئاماژەش بەوە دەکات ئەو پێشنیازەی هەیبووە دەگەڕێتەوە بۆ سەروەختی یەکەم سەرکۆماری کوردستان و پێشنیازەکەشی داوەتە ژمارەیەک لە بەرپرسانی کورد بەڵام وەک دەڵێت هیچ نرخێکیان بۆ دانەناوە لە کاتێکدا چەندان جار بڵاوی کردۆتەوە لەسەر بنچینەی داوای ئەو بەرپرسانە کە دەڵێن با ڕۆشنبیرەکان پڕۆژەیان هەبێت و دەشڵێت فەرهاد پیرباڵ بەردەوام دەبێت لەو پڕۆژەیەی بۆ ئاشتی هەیەتی بە پشتبەستن بە فەلسەفەی قازی موحەمەد "کۆمەڵانی خەڵکی کوردستان".

لە میانەی وتووێژەکەیدا لەگەڵ بەڵێن ساڵح، دکتۆر فەرهاد پیرباڵ باسیش لە ڕاگەیاندنی شۆڕشە سپیەکەی دەکات و دەڵێت پاڵپشتی جوتیاران دەکات و با سەرۆکایەتی پەرلەمان بدرێتە دەست جوتیاران، با دەسەڵات بدرێتە دەست ژنان و دەشڵێت هەر پیاو دەسەڵاتدار بووە لە ناو کورددا و چ خێرێکمان لە پیاوان بینی با ئەمجارە ژنان دەسەڵاتدار بن.

زانیاری زیاتر لە دەقی وتووێژەکەدایە:

please wait

No media source currently available

0:00 0:19:22 0:00

XS
SM
MD
LG