Accessibility links

شوان شێخ ئەحمەد: هاتنی سوپای تورکیا پەیوەندی بە سیادەی عێراقەوە هەیە


shwan Shekh Ahmad
shwan Shekh Ahmad

ئاماژەکان بۆ ئەوە دەچن کە شەری رزگارکردنی مۆسڵ لە سەر ئان و سات ماوە، بۆ ئەمەش کێشە کەوتوەتە نێوان ئەو هێزانەی بەشداری لەو کردارە لەشکەریە دەکەن و تورکیاش دەیەوێ بەشدار بێت و حکومەتی عێراق و لایەنە شێعەکان و زۆر لە لایەنە کوردیەکانیش دژی بەشداری تورکیادان.

شوانە شێخ ئەحمەد ئەندام پەرلەمانی هەرێمی کوردستان لە هەڤپەیڤینێکدا لەگەڵ بەشی کوردی دەنگی ئەمەریکا دەڵێت" موسڵ گرنگیەکی ستراتیژی هەیە لە ناوچەکەدا، هەم بۆ هەرێمی کوردستان، هەم بۆ عێراق و وڵاتانی دەوروبەریش گرنگیەکی زۆری هەیە، بەڵام لێرەدا هەندی کێشە درووست بوە لە نێوان تورکیا و عێراق لەسەر هاتنی چەند سەربازێکی تورکیا بۆ ناوچەی بەعشیق و لێرەدا مش و مڕی لێکەوتوەتەوە، بەڵام ئێمە نیسبەت بە هەرێمی کوردستان ، ئەو بابەتە بە بابەتێکی سیادەی عێراقی دەزانین، بۆیە لەسەر هاتن و نەهاتنی ئەو سوپایە، پێویست دەکات حکومەتی عێراقی لە رێگای ئەنجومەنی ئاسایشت UN و لە رێگای وڵاتانەوە بتوانێ ئەو بابەتە بورژێنێ بۆ ئەوەی لەسەر هاتن و نەهاتنەکەیان باسی لەسەر بکەن".

please wait

No media source currently available

0:00 0:06:58 0:00

XS
SM
MD
LG