Accessibility links

دکتۆر مەحمود عوسمان: هەر ڕێککەوتنیک بۆ پاش موسڵ بکرێت پێویستە ئەمریکا و ئێران و تورکیا پشتیوانی بکەن


دکتۆر مه‌حمود عوسمان
دکتۆر مه‌حمود عوسمان

لەگەڵ ئەوەدا زۆریک لە نێوەندە عێراقی و نێونەتەوەییەکانیش باس لە نزیک بوونەوەی ئۆپەراسیۆنی ئازادکردنی موسڵ دەکەن بەڵام هێشتا هیچ ڕێککەوتنێک لە نێوان لایەنە سیاسییەکاندا نەهاتۆتە ئاراوە بۆ قۆناغی پاش ئازادکردنی موسڵ.

دکتۆر مەحمود عوسمان، سیاسەتمەداری دێرین دەڵێت ئەگەر ئەو ڕێککەوتنە نەبێت ڕەوشێکی خراپ دێتە ئاراوە بە تایبەتی پاش ئازادکردنی موسڵ کێشەی زۆر دێنە ئاراوە لەوانە کێشەی نێوان کورد و عەرەب، شیعە و سوننە، کێشەش لە نێوان کەمایەتیەکانی تری پارێزگاکەدا و دەشڵێت لە هەمان دەمیشدا لەو بڕوایەدا نییە ئەو ڕێککەوتنە سیاسییە بکرێت چونکە هەم حکومەتی عێراق و هەمیش سوننە عەرەبەکان نایانەوێت ڕێککەوتن بکرێت.

لە میانەی وتووێژەکەیدا لەگەڵ بەڵێن ساڵح، دکتۆر مەحمود ئاماژەش بەوە دەکات کە بە دوور نازانرێت کێشەش لە نێوان عەشرەتە سوننەکاندا بێتە ئاراوە واتە ئەوانەی پشتیوانییان لە ڕێکخراوە تێرۆریستییەکەی دەوڵەتی ئیسلامی کردووە و ئەوانەش کە لە شەڕدا بوون لەگەڵ تێرۆریستاندا.

دکتۆر مەحمود دەڵێت ئەم هەڵایەی لەسەر ئەگەر و نەگەری بەشداری تورکیا لە ئۆپەراسیۆنی ڕزگارکردنی موسڵدا دروست بووە تەنها ململانێیەکی سیاسیانەی نوری ئەلمالیکی سەرەک وەزیری پێشووی عێراقە دژی حکومەتەکەی حەیدەر ئەلعەبادی و دەشڵێت لە ماوەی 10 ساڵی ڕابردوودا تورکیا چەندان جار پێشێلی سەروەریی عێراقی کردووە، تۆپباران و بۆرومانی ناو هەرێمی کوردستانی کردووە بەڵام پەرلەمانی عێراق هیچ دەنگێکی نەبوو؟!

زانیاری زیاتر لە دەقی وتووێژەکەدایە:

please wait

No media source currently available

0:00 0:10:00 0:00

XS
SM
MD
LG