Accessibility links

هادی سۆفیزادە: موسڵ و حەلەب گرنگی خۆیان هەیە لە داڕشتنەوەی رۆژهەڵاتی ناوەراست


Hadi Sofizadeh
Hadi Sofizadeh

زۆر جار لە دەرئەنجامی شەر و ناکۆکیەکاندا زۆر ناوچە لە سەرانسەری جیهان گۆڕانیان بەسەردا هاتووە و سەر لە نوو نەخشەی ئەو ناوچانە داڕێژراونەتەوە.

کە دەوڵەتی ئیسلامی (داعش) دەستی بەسەر ناوچەکانی سوریا و عێراقدا گرت زۆری پێیان وابوو ئیتر هەرێمی کوردستان هاوو سنووری دەوڵەتێکی نوێدایە، بەڵام زورێکی تر پێیان وایە داعش تەنها گەمەیەکی لە پێش دارێژراوە. ئاخۆ شیانی هەیە شەری رزگارکردنی موسڵ و حەلەب گؤرانێکی نوێ لەگەڵدا بهێنێ؟

هادی سۆفیزادە لێکۆڵەر، شارەزای ئێران و کەوکاس و ئەندامی کۆنگرەی نەتەوەیی کوردستان KNK لە هەڤپەیڤینێکدا لەگەڵ بەشی کوردی دەنگی ئەمەریکا دەڵێت" لە راستیدا ئەو دوو شارە گرنگی خۆیان هەیە لە داڕشتنەوەی رۆژهەڵاتی ناوەراست بە گشتی و وڵاتەکەی خۆیان بە تایبەتی، لەبەر ئەوەی ئەمرۆکە لە قەیرانی سوریادا حەلەب ئەتوانێ چارەنووساز بێ چ نیسبەت بە دەوڵەتی ناوەندی سوریا وە چ بە نیسبەت هێزە نەیارەکانی دەوڵەتی سوریا، وە لە عێراقیشدا دیسان شاری موسڵ بوەتە گەورەترین کێشە وە یاخود گرێ پووچکەی قەیرانی عێراق بە گشتی چونکە ئەم دوو شارە، ئەگەر قەرار بێت عێراق و سوریا دابەش ببن، حەلەب و موسڵیش بە دڵنییایەوە دابەش ئەبن".

کاک هادی هەر وەها دەڵێت" پێشهاتەکانی ناوچەکە و هەردوو وڵات کە ئەمرۆ لە قەیراندان بە رۆژ و بە ساعەت و بە هەفتە جیاوازیان هەیە، واتە هیچ کام لە رێبەرانی کورد تەنانەت تا دەگاتە خودی ئوباما خوێندنەوەی وورد و رۆژانەیان نەبوە لەسەر کێشەکە واتە ئەوەی هاتووەتە ئاراوە بە هەڵکەوت بوە، وە هێزە کوردیەکانیش کە ووتیان بوێنە دراوسێ وڵاتێکی دیکە، لە راستیدا ئەوە لەدەرئەنجامی نەخوێندنەوەیەکی ووردا بوە، بەڵام رەوتی رووداوەکان واێکردووە، وا ئەنوێنی کە داعش تەنها کەرەستەیێک بوو بۆ هەموو وڵاتانی دونیا کە بتوانن لەو رێگایەوە نەخشەی رۆژهەڵاتی ناوەراست دا برێژنەوە".

کاک هادی دەشڵێت" هەم لە کوبۆنەوەی وڵاتی میسر وە هەم لە دانیشتنەکەی رمێلان لە رۆژئاوای کوردستان کە لەسەر قەوارەی فیدراڵی باس کرابوو و نوێنەری ئەمەریکاش تێدا بەشداری کردبوو گوایە بریاری داوە لە رۆژانی داهاتوودا وەکو ناوچەیەکی فیدراڵ دان بە رۆژئاوای کوردستاندا بنێت".

please wait

No media source currently available

0:00 0:09:11 0:00

XS
SM
MD
LG