Accessibility links

هێمن سەیدی: بەرێوەچوونی بەرنامەیەک لە لەندەن لەبارەی دۆسیەی کوژراوان و بێ سەروشوێنەکاندا لە ئێران تورکیا دەنگدانەوەی دەبێت


Hemn Seyedi
Hemn Seyedi

بە پێشنیاری خانم شادی سەدر لە (موسسه عدالت برای ایران) بریارە لە زانکۆێ میترۆپۆلیتانی لەندەن لە 14 ئۆکتۆبر بۆ لێکۆڵینەوە لە پەروەندە وە یاخود دۆسیەی کوژراوو و بێ سەرو شوێن بووەکانی دەیەکانی ئەم دواییەدا لە ئێران و تورکیا بەرنامەیەک بەرێوە بچێت. بێگومان بەرنامەیەکی لەو جۆرەدا زۆر گرنگە بۆ تێشک خستنە سەر پێشێلیەکانی مافەکانی مرۆڤ لەو وڵاتانەدا، بەڵام چ جیاوازیەکی هەیە لەگەڵ ئەو بەرنامانەی کە زۆر جار لە بارەگای نەتەوە یەکگرتووەکاندا لە ژنییڤ ساز دەکرێت؟

Shadi Sadr
Shadi Sadr

هێمن سەیدی لێکۆڵەر و چاودێری کاروباری رامیاری لە هەڤپەیڤینێکدا لەگەڵ بەشی کوردی دەنگی ئەمەریکا دەلێت" یەکم جێاوازی ئەوەیە، ئەوە بابەتێکی تەنیا ( حقوقی) نییە بەڵکو بابەتێکی زانکۆییە، لێکۆڵینەوەی زانکۆیی لێکراوە و پسپۆرانی جیا جیا تێدا بەشداری دەکەن، وە لە هەموو گرنگتر لە بنەماڵەی قوربانیانی ئەو کارەساتانەش لە هەردوو پارچەی باکور و رۆژهەڵاتی کوردستان کەسانێک بەشدار دەبن، داستانەکانی خۆیان دەگێرنەوە، بەسەر هاتەکانیان وە هەر وەها ئەو هەوڵ تێکۆشانانەی کە کردوویانە بۆ ئەوەی بە مافی خۆیان بگەن، لایەنی کەم چارەنووسی قوربانیەکانان بۆ دەربکەوێت، کە ئەوە گرنگیەکی زیاتر بەو کۆنفرانسە دەدات".

کاک هێمن هەر وەها دەڵێت" ئەوە دەتوانێ سەرەتایەک بێت بۆ لێکۆڵینەوەی زیاتر وە بە دووا چوونی زیاتر، وە لە هەموو گرنگتر کە بۆ من جێ بایەخە، ئەوەیە ژنە چالاکێکی مافی مرۆڤی نە کورد ( خانم سەدر) بەو کارە هەستاوە، کە لە سازمانێکە لە نێۆ فارسەکاندا کە بەداخەوە نموونەی ئاوامان زۆر نییە، ئێستا ئەو پێشەنگەی ئەو جۆڵانەوە بوە، بە بروای من دەبێ هەموو پشتێوانی لێ بکەین".

کاک هێمن هەر وەها دەڵێت" بێگومان ئەو جۆرە بەرنامانە لە درێژ خایەندا کاریگەری دەبێت وە بەرێوەچوونی لە شوێنێکی وەکو لەندەن و زانکۆێ میترۆپۆلیتان لەسەر ئاستی جیهانیدا دەنگدانەوەی دەبێت و دەبێتە فیشارێک".

please wait

No media source currently available

0:00 0:07:33 0:00

XS
SM
MD
LG