Accessibility links

فواد زیندانی: کاتێک دەسەڵاتێکی سیاسی هەموو سنوورەکان تێپەر ئەکا بەرەو دیکتاتۆریەت دەروا و دەکەوێتە گیانی رۆڵەکانی خۆێ


Fuad Zindani
Fuad Zindani

زۆر جار وا باس دەکرێت لەو هەرێمە کوردستانەی کە شانازی پێیەوە دەکرا ئیتر شتێک نەماوە مرۆڤ شانازی پێبکات، وە وەکو وڵاتە تۆقێنەرو و تۆتالیتەرەکانی لێهاتووە کە بە جۆرێک بە رۆژی نیوەرۆ هاووڵاتیان تورەکەیان دەکەنە سەر، رۆژنامە نووسان تیرۆر دەکرێن و بە رۆژی نیوەرو دەستگیر دەکرێن، کە دوواترینیان دوێنی 27/9 لە شاری هەولێر گوایە بە چاقۆ هێرش کراوەتە سەر چالاکوانێک.

زۆر جار وا باس دەکرێت لەو هەرێمە کوردستانەی کە شانازی پێیەوە دەکرا ئیتر شتێک نەماوە مرۆڤ شانازی پێبکات، وە وەکو وڵاتە تۆقێنەرو و تۆتالیتەرەکانی لێهاتووە کە بە جۆرێک بە رۆژی نیوەرۆ هاووڵاتیان تورەکەیان دەکەنە سەر، رۆژنامە نووسان تیرۆر دەکرێن و بە رۆژی نیوەرو دەستگیر دەکرێن، کە دوواترینیان دوێنی 27/9 لە شاری هەولێر گوایە بە چاقۆ هێرش کراوەتە سەر چالاکوانێک.

Hawrey Abdulla
Hawrey Abdulla

​فواد زیندانی سەرۆکی فیدراسیۆنی زیندانیانی سیاسی کوردستان لە هەڤپەیڤینێکدا لەگەڵ بەشی کوردی دەڵێت" چالاکوانێکمان کاک هاورێ عەبدوڵا سابیر کە لە رێگا بوە ئۆتۆمۆبیلێک لە جۆرێ پێکاب کە چوار کەسی چەکداری تێدا بوە، پێکابەکە جامەکانی رەش بوە و بە بێ ژمارە بوە، لە سەر شەقامی 100 مەتری رێگاێ لێدەگرن و بە شێوەیەکی نامرۆڤانە هێرشی دەکەنە سەر و بە چاقۆش برینداری دەکەن و بە پێی قسەی بریندارەکە ئەو کەسانە چەکدار بوونە وە هەر وەها جهازی لاسلکی لە دەست بوە، بێگومان لە شارێکی وەکو هەولێر کێن ئەوانەی چەکیان لە دەستە و جیهازی لاسلکیان پێیە؟ تەنها ئەوانن کە سەر بە حکومەتی هەرێمن".

کاک فواد هەر وەها دەڵێت" پاش ئەوەی دەست ئەکەن بە لێدانی( هاورێ عەبدوڵا) و بە جێ دێڵن هەرەشەیان ئەوەیان لێ کردووە کە ئەبێ بە خۆێ و ماڵ ومنداڵێ هەولێر بە جێ بهێڵێ، گەلی کورد شۆرشی کرد، خوێنی دا لە پێناوی ئەوەی ئازادی و دیمۆکراسی بۆ گەلی کورد بەرقرار بێ، سەربەخۆیی بە دەست بێنێ، بەڵام سەیر ئەکەین ئەنجامەکانی هەموو بە پێچەوانەیە".

کاک فواد دەشڵێت" بەداخەوە کاتێک دەسەڵاتێکی سیاسی، کاتێک سیستمێکی لە وڵات بە هەموو سنوورەکان تێپەر ئەکا بەرەو دیکتاتۆریەت دەروا دەکەوێتە گیانی رۆڵەکانی خۆێ، ئەوە جێگاێ شەرمەزاریە".

Hawrey Abdulla
Hawrey Abdulla

شایانی ئاماژە پێکردنە لە هەمان کات ئەو هەڵەمان بۆ رەخسا لەگەڵ خودی کاک هاورێ لە بارەی ئەو رووداوەی کە بە سەریدا هاتوە قسە بکەین و بەسەر هاتەکەی بۆ گوێگرانمان بگێرێتەوە و دەڵێ" هەر وەک فواد ئاماژەی پێیدا، چوار کەس لە ناو ئۆتۆمۆبیلێکی بێ ژمارەدا و لەبەر چاوی خەڵک یەکێکیان دەمانچەکەی لەسەر سەرم دانا و سەری شۆڕ کردمە خوارەوە و منیان بردە پشت ژمارەیەک ئۆتۆمۆبیلی بار هەڵگر و ئەشکەنجەیان دام و جنێوی ناشیرینیان پێی دام و بە چاقو سێ شوێن جەستەی منیان بریندار کرد".

please wait

No media source currently available

0:00 0:11:49 0:00

XS
SM
MD
LG