Accessibility links

مەسعود عەبدولخالق: ناڕەزایی و بێ متمانەیی بەرامبەر بە حکومەتی هەرێم لە زاخۆ تا خانەقینە


 مه‌سعود عه‌بدولخالق
مه‌سعود عه‌بدولخالق

بەپێی ڕای زۆرێک لە چاودێر ڕەوشی ئێستای هەرێمی کوردستان هاوشێوە و لە هەندێ باریشدا خراپترە لەو ڕەوشەی لە ڕۆژانی پێش خۆپیشاندانەکانی 17ی شوباتدا هەبوو.

مەسعود عەبدولخالق، نوسەر و لێکۆڵەر دەڵێت جیاوازییەکی زۆر هەیە لەگەڵ هەردوو سەروەختەکەدا و ئەوەی ئێستا لە ی17 شوبات جیادەکاتەوە ئەوەیە کە دەسەڵاتی کوردی لە هەموو ڕووەکانەوە کەوتۆتە قەیران و دەشڵێت لە ئێستاشدا هەست دەکرێت دەسەڵاتی کوردی لەسەر هەردوو ئاستی ناوچەیی و جیهانیش شکستی هێناوە و دەرفەتەکانی بۆ هەرێمی کوردستانیش هاتبوونە پێش لە کۆتاییدان و هەستیش دەکرێت ڕای نێونەتەوەیی بەرامبەر دەسەڵاتی کوردی زۆر پۆزەتیف نییە بەهۆی ئاشکرابوونی زۆر دۆسێوە.

لە میانەی وتووێژەکەیدا لەگەڵ بەڵێن ساڵح، بەڕێز عەبدولخالق دەڵێت ئێستا ئەو ڕایە لە هەرێمی کوردستان دروستبووە و خەڵک دەڵێن ئەگەر بە فشار نەبێت حکومەت نایەتە پێش و دەشڵێت ئێستا ڕەوشەکە گۆڕانێکی بەسەردا هاتووە، پێشتر دەسەڵات نکوڵی لە گەندەڵی دەکرد بەڵام ئێستا لایەنی دەسەڵات دەڵێت هەر خۆی نییە بە تەنیا بەڵکو ئەم یان ئەویشی لەگەڵە.

زانیاری زیاتر لە دەقی وتووێژەکەدایە:

please wait

No media source currently available

0:00 0:08:44 0:00

XS
SM
MD
LG