Accessibility links

به‌رنامه‌ی هه‌له‌و واشنتن: ڕەوشی هەرێمی کوردسـتان


ڕەوشی هەرێمی کوردسـتانی عێراق هەتا دێت بەرەو خراپـتر دەڕوات و لە بەرامبەردا گرژی و ئاڵۆزیـیەکان زیاتر دەبن لە بری دۆزینەوەی ڕێگەچارە بۆیان.

خراپـبوونی باری ئابوری و کێشەی موچە و کەمی خزمەتگوزاریـیەکانی وەکو ئاو و کارەبا و تەنانەت سووتەمەنیش، کاریگەریەکی گەورەی کردووەتە سەر ژیانی خەڵکی بە جۆرێـک ڕۆژانە ناڕەزایی دەبیستین، بەڵام لایەنە بەرپـرسەکانیش بە حکومەت و حزبەکانیشەوە هەنگاوێـکی وەهایان نەناوە بۆ کەمکردنەوەی مەینەتیـیەکانی ئەو خەڵکە لە کاتێـکدا کە بە دەیان هەزار کەس لە ڕۆڵەکانیان لە بەرەکانی جەنگی دژی داعش بەرگری لە نیشتمان دەکەن.

ئێستاش پاش ئەوەی ڕۆژی چوارشەممە پەرلەمانی عێراق متمانەی لە هوشیار زێباری سەندەوە وەکو وەزیری دارایی عێراق، کێشەکانی ناو هەرێم قوڵتربوونەوە. پارتی دیموکراتی کوردسـتان پـێیوایە ئەمە پـیلانێـکی سیاسی بووە لە دژیان بە بەشداری لایەنەکانی دیکەی هەرێم. بەڵام بەشێک لەو ئەندامە کوردانەی دەنگیان دابوو بۆ لێسەندنەوەی متمانە لە زێباری، ڕەتی دەکەنەوە پـیلان بووبێت، بەڵکو لە چوارچێوەی ئەو هەوڵانە کە دەدرێن بۆ نەهێشتنی گەندەڵی لە وڵاتەکە. هەر کامێـکیان بێت، لە ئێسـتادا گرژیـیەکانی نێو هەرێمی زیاتر کرد.

ئەمانە هەموویان لە لایەک بوەستن، ئەو ژمارە ئاوارە و پەنابەرە زۆرەی ڕوویان لە هەرێم کردووە ئەوەش بۆخۆی گرفتێـکی دیکەیە بۆ هەرێمەکە. چاوەڕوانیش دەکرێت لەگەڵ نزیکبوونەوەی وادەی ڕزگارکردنی شاری موسڵ ئەو ژمارەیە زۆر بەرەو زیاتر بڕوات.

پـرسیار لێرەدا ئەوەیە چارەسەر چین بۆ ئەو کێشانە؟

ئه‌مه‌ بابه‌تی به‌رنامه‌ی هه‌له‌و واشنتنی ئه‌م هه‌ینیـیه‌ بوو که‌ حه‌یده‌ر که‌ریم له‌ به‌شی کوردی ده‌نگی ئه‌مه‌ریکا به‌ڕێوه‌ی برد و میوانه‌کان ئه‌م به‌ڕێزانه‌ بوون:
ئەشواق جاف، ئەندامی پەرلەمانی عێراق لە فراکسیۆنی پارتی دیموکراتی کوردسـتان.
مەسعود حەیدر، ئەندامی پەرلەمانی عێراق لە فراکسیۆنی بزوتنەوەی گۆڕان.
حاجی کاروان، ئەندامی پەرلەمانی هەرێمی کوردستان لە فراکسیۆنی یەکگرتووی ئیسلامی کوردسـتان.

please wait

No media source currently available

0:00 0:26:49 0:00

XS
SM
MD
LG