Accessibility links

بەکر عەلی: شەڕی راستەقینەی جیهاد تیرۆریزم دەبێت شەڕێک بێت لەناو خودی خۆیاندا


کردنەوەی چەندین دەروازەی راڤەکاریی و وردبونەوە لە تیرۆر و جیهادگەرایی تێکڕا چاودێرانی خستۆتە بەردەم کۆمەڵێک رەهەندی جومگەیی کە تێکڕا گفتوگۆو شیکاریی گەورە دەخوازێت، رەوشی مرۆڤبوون و مەترسی لەسەر تەواوی بەها مرۆیی و سروشتی و مۆڕاڵی و مێژووییەکانی مرۆڤایەتی راماندەگرێت لەبەردەم گومان و بەرپرسیارێتی گەورەدا. کاریگەری داعش و جیهاد لەسەر نەوەی نوێی موسڵمان و پەنابەران لە خۆرئاوا جێی لێکۆڵینەوەو راڤەکاریە.

ئایا جیهادییەکان و رادیکالیستە ئیسلامییەکانی خۆرئاوا مەترسییەکی گەورەی شارستانی و کۆمەڵایەتین بۆ نەوەی نوێی موسڵمانان؟

ئایا تیرۆریزم لەئاستێکی هەڕەمەکییەوە هەنگاوەی هەڵهێناوە بەرەو ئۆرگانیزەکردنی ستراتیژێکی ترسناک لە خۆرئاوادا لەڕیی دروستکردنی کاریگەری لەسەر گەنجان؟

بۆئەو مەبەستە ئاسۆ جەبار لەدەنگی ئەمریکاوە وتووێژێکی لەگەڵ نوسەر و روناکبیر بەکر عەلی سازکردووە....

بەکر عەلی دەڵێت "تیرۆریزم بە شێوازی نوێ و کەرەستەگەلی جۆراوجۆری تازەوە خۆی نمایش دەکات".

"ناونانی ئەو چالاکیانەی کە دەکرێت بە تیرۆریزم، رەنگە ناونانێکی کلاسیکی بێت، ئەو چالاکییە توندوتیژانەی کە لەسەرەتادا لەسەر ئاستی جیهاندا روودەدات، زیاتر لەبەرەی ئیسلامگەراییەوە دروستدەبێت".

هەروەها دەڵێت ""تیرۆریزم ئەرکێکی سیاسییە لەبری جەنگێکی بەرەیی کە جیهانی موسڵمان دەیکات بەرامبەر بە خۆرئاوا، بەمپێیە ئەو چالاکییە توندوتیژانە کە لەئێستادا روودەدەن لەراستیدا بە تەنها بەس نیە ناوببرێت بە تیرۆریزم، وە بەتەنها بەس نیە ناوبنرێت بە جیهادیزم، بەڵکو من چەمکێکی پێکهاتەیی بۆ پێکدەهێنم و پێیدەڵێم جیهاد تیرۆریزم".

"رۆڵی جیهادیزم/تیرۆریزم لەنەوەکانەوە بۆ نەوەکان بەردەوام درێژەی هەیە، وە دەگوازرێتەوە بۆ یەکتری، لەبەرئەوەی لەنەوەیەکی ئیسلامەوە بۆ نەوەیەکی ئیسلامی تر دابڕانێک رووی نەداوە".

هەروەها لەبارەی کاریگەری میدیایی و تۆڕەکۆمەڵایەتییەکانی تیرۆر لەسەر خەڵک و گەنجان؛ بەکر عەلی دەڵێت "زۆرجار تیرۆریزم هێزی خۆی لەئەکتێکدا پیشان نادات، بەڵکو هێزی خۆی لە گواستنەوەی ئەو ئەکتەدا بۆ وێنەو بینەران بەرجەستە دەکات".

"بە وێنەکردنی چالاکییەکی تیرۆریزمی کاریگەری زۆر زیاترە لەئەنجامدانی خودی چالاکییەکە".

"کاریگەری میدیا چەندینجار بەهێزترە، لەکاریگەری خودی رووداوە تیرۆرریستییەکە".

"شەڕی راستەقینەی جیهاد/تیرۆریزم دەبێت شەڕێک بێت لەناو خودی ئەم کایەیەدا دژەکەی خۆی ئەکتیڤ بکەیتەوە".

please wait

No media source currently available

0:00 0:12:58 0:00

XS
SM
MD
LG