Accessibility links

ژیان لە فەرهەنگدا: پڕۆژەیەکی وەرگێڕانی شیعری کلاسیکی کوردی


ساڤان ئاکۆ و شێنێ موحەمەد
ساڤان ئاکۆ و شێنێ موحەمەد

لەم چەند هەفتەیەی ڕابردوودا دوو خوێندکاری کورد لە هەرێمی کوردستانەوە دەگەنە وڵاتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا و چەپکێک گوڵ لە باخچەکانی شیعری کلاسیکی کوردییەوە دەکەنە دیاری دەستیان بۆ ئەمریکاییەکان.

ئەم دوو لاوە خوێندکارە کە دەخوازن خزمەت بە فەرهەنگی کوردیمان بکەن، وێڕای سەرقاڵییەکانی ژیانی ڕۆژانە و جەجاڵییە سیاسییەکانی نیشتمان، ڕۆژانە کاتی خۆیان تەرخان دەکەن بۆ ئەم خزمەتکردنە.

ژمارەیەک لاو پێکەوە کۆ دەبنەوە و هەریەکەیان پڕۆژەیەکی فەرهەنگی پێشکەش دەکات و دەیکەنە کارێکی پێکەوەیی تا پڕۆژەکەیان بە ئەنجام بگات.

ساڤان ئاکۆ و شێنێ موحەمەد
ساڤان ئاکۆ و شێنێ موحەمەد

میوانەکانی بەرنامە:

ساڤان ئاکۆ

شێنێ موحەمەد

پێدەچێت گەورەترین پڕۆژەیان کە ئێستا کاری لەسەر دەکەن وەرگێڕانی ژمارەیەک دەقی شیعرییە بۆ زمانی ئینگلیزی.

ئەم جۆرە پڕۆژانە گرنگی تایبەتی خۆیانیان هەیە، لەوانە گواستنەوە و ئاشنا کردنی فەرهەنگەکان بە یەکتر کە لەم ڕێگەیەوە دەتوانرێت مێژووی فەرهەنگی و کولتوری یەکدی بخوێندرێنەوە و هێڵە گشتییەکانی ناسنامەی فەرهەنگی نەتەوەکان دیاری بکرێن.

زۆر جاریش گوتراوە کە کەموکوڕییەک لە بواری ڕۆشنبیری کوردیدا هەیە، چونکە دەقە کوردییەکان بە ئەندازەی پێویست وەرنەگێڕدراونەتە سەر زمانە بیانییەکان و بە تایبەتیش زمانە زیندووەکانی وەک زمانی ئینگلیزی.

زانیاری زیاتر لە دەقی بەرنامەی ئەم هەفتەیەی (ژیان لە فەرهەنگدا)یە:

please wait

No media source currently available

0:00 0:19:15 0:00

XS
SM
MD
LG