Accessibility links

ئەمەریکا تورکیا دڵنیادەکاتەوە بۆ دۆزینەوەی کودێتاچیەکان هاوکاری تورکیا دەکات


سەرۆک براک ئۆباما ئەمڕۆ یەکشەممە رەجەب تەیب ئەردوغانی سەرۆکی تورکیا دڵنیا کرد کە واشنتن بەڵینی ئەوەدەدات ئەنجامدەرانی کودێتا شکست خواردووەکەی لە دژی حوکمەتەکەی ئەردوغان ئەنجامدرا ، ئەو کەسانە رووبەڕوی دادگایکردن دەبنەوە.

بەڵام سەرۆک ئۆباما نەیگوت کە وڵاتەیەکگرتوەکانی ئەمریکا فەتحوڵا گیولن رادەستی تورکیا دەکاتەوە ئەو کەسایەتییەی ئەنکەرە ئۆباڵی کودیاتاکەی خستوەتە ئەستۆ.

لە پەراوێزی کۆبونەوەی لوتکەیی رابەرانی وڵاتانی گروپی 20 ئەوەی لە شاری هەنگژاو ی چینی بەڕێوە دەچێت سەرۆک ئۆباما بە رەجەب تەیب ئەردوغانی گوت کە ئێمە دڵنیا دەبین لەوەی ئەوانەی چالاکی لەم جۆرەیان ئەنجامداوە ، وەک ئاماژەیەک بۆ کودێتاچیەکان لە دژی حکومەتەکەی رەجەب تەیب ئەردوغان ، ئەوانە روبەروی دادگایی دەکرێنەوە .

سەرۆکی تورکیا دەڵێت فەتحولا گیولن ی تەمەن 75 ساڵان ئەوەی بە رەزامەندی خۆی لە ساڵی 1999 وە لە ستانی پێنسەلڤەینیا لە وڵاتەیەکگرتوەکانی ئەمریکا دەژی ، کە ئەو داڕێژەری کودێتاکەی مانگی حەوتی ئەمساڵ بووە ، هەرچەندە فەتحولا گیولن بە توندی نکوڵی لە تێوەگلانی خۆی لە هەوڵی کودێتاکەدا کردوە.

XS
SM
MD
LG