میدیاکانی حکومەتی تورکیا ڕادەگەیەنن 11 سه‌رباز له تورکیا له میانەی شه‌ڕی ملیتانە کوردەکاندا کوژراون و 28 بریندار بوون.
ئه‌و کوژراوانه له ئاکامی چەند ئۆپەراسیۆنی جیاوازی لەشکری لە هەرێمی هەکاری و هەرێمی وان بووە دژ بە پەکەکە .
ئاژانسی په‌یامنێری ئانادۆڵۆی سه‌ر به حکومه‌تی تورکیا ڕایدەگەیەنێت سێ سه‌رباز کوژران و 20 ی دیکه‌ش بریندار بوون، سێ کەس لە بریندارەکان ڕەوشیان لە مەترسیدایە، لە شەڕێکدا لە سەرلەبەیانی ڕۆژی شەممە لە ناوچەی هەکاری ڕوویدا. بەیاننامەیەکی هێزە لەشکرییەکانی تورکیا ڕادەگەیەنێت 33 ملیتانی کورد کوژران و 30 که‌سیان له‌و ئۆپەراسیۆنانەدا بریندار بوون.
لە بەیاننامەیکی ئۆفیسی فەرمانداری وانیشدا هاتووە کە هەشت سەرباز کوژراون هەشتیش بریدنار بوون لە ئۆپەراسیۆنەکانی ڕۆژی هەینیدا.
ئاگربەستی دوو ساڵ و نێوی نێوان تورکیا و پ ک ک هاوینی ڕابردوو تێک چوو، وای کرد شه‌ڕی سی ساڵه سه‌رهه‌ڵداته‌وه که تێیدا به پێی مه‌زه‌نده 40 هه‌زار که‌س کوژروان. له ئه‌و کاته‌وه که شهر ده‌ستی پێکردۆته‌وه، زیاتر له 600 سه‌ربازی تورکیا کوژراون له گه‌ڵ ژماره‌یه‌کی زۆری ملیتانه‌کانی پ ک ک. گرووپه‌کانی مافه‌کانی مرۆڤ ده‌ڵێن سه‌دان مه‌ده‌نی له ماوه‌ی شه‌ڕه‌کاندا کوژراون و ده‌یان هه‌زار که‌س ئاواره بوون.
تورکیا مانگی ڕابردوو تانکه‌کانی بۆ نێو سوریادا نارد بۆ ئه‌وه‌ی پشتیوانی له سه‌رهه‌ڵداوانی له‌شکری ئازادی سوریا بکات بۆ ئه‌وه‌ی جرابلس له ده‌ستی داعش ده‌ربهێنن. هه‌روه‌ها ئه‌و سنوور به‌زاندنه بە مەبەستی ڕێگاگرتن بوو لە ملیتانه کوردەکانی کە ئەمەریکا پشتیوانیان لێ دەکات تا ناوچەی زیاتر لە باکوری سوریا کۆنترۆڵ نەکەن.