Accessibility links

هادی سۆفیزادە: تورکیا لەوانەیە لە جەرابلس دەسکەوتێکی کاتی بە دەست بهێنێ بەڵام لە کۆتاییدا شکەست دەخوات


Hadi Sofizadeh
Hadi Sofizadeh

هادی سۆفیزادە: تورکیا لەوانەیە لە جەرابلس دەسکەوتێکی کاتی بە دەست بهێنێ بەڵام لە کۆتاییدا شکەست دەخوات

لەم ئاڵۆزیەی کە لە رۆژهەڵاتی ناوەراست هاتوەتە ئاراوە و لەو رۆڵە گرنگەی کورد دەیبینی، کە دەروانین، ئەوەی سەیرە لەم هاوپەیمانی و هاوسەنگیەدا تورکیا لە روسیا تێدەگات، ئێران لە تورکیا، تورکیا لە سوریا، روسیا لە ئێران، ئەمەریکا لە تورکیا و ..... بەڵام زۆری لایەنە کوردیەکان لە یەک تێ ناگەن، ئاخۆ سەرێ گریەکە لە کوێە؟

.
.

هادی سۆفیزادە لێکۆڵەر، چاودێری کاروباری رامیاری و ئەندامی کۆنگرەی نەتەوەیی کوردستان KNK لە هەڤپەیڤینێکدا لەگەڵ بەشی کوردی دەنگی ئەمەریکا دەڵێت" بۆ ئەو تەوەرە دەبێ لە باشوری کوردستانەوە دەستپێبکەین، کە بەداخەوە باشوری کوردستان پاش هەڵوەشانەوەی پەرلەمان وە یاخود بڵێن پەکخستنی، زیاتر بە ئاراستەی مۆدێلی حیزبیدا گەراوەتەوە، سەرچاوەیەک بە ناوی حکومەت بوونی نییە و دیپلوماسیەت بوە بە حیزبی و کۆمەڵگای باشوری کوردستان بوەتە دوو بەشەوە، کە دیاردەیەکی مەترسیناکە کە ئەگەر لە بازنەیەکی گەورەتردا لێ بڕوانین ئاسەوراێکی زۆر نیگەتیڤی بۆمان هەیە و ئاێیندەیەکی تاریک لە باشوری کوردستاندا بەدی هێناوە".

کاک هادی هەر وەها دەڵێت" دەسەڵاتی تورکیا و ئێران لە باشوری کوردستاندا شتێکی تازە نییە بەلام لەو کەشە دوو جەمسەریەدا رۆڵی کەسەکان دیارترە، ئەمرۆ دەبینین دکتۆر عەلی قەرەداغی بوەتە دەم ڕاستی ئیسلامیەکانی کوردستان کە لەگەڵ تورکیادا پەیوەندیەکانی چڕە، لەملاوە بەرهەم ساڵح و لەولاوە مەسعود بارزانی کە لە راستیدا ناوەرۆکی گەشتەکانیان بۆ تورکیا و ئێران نادیارن، ئەم سێ گۆشەیە بە شێوەیەک هەر سێکیان لە یەکەوە نزدیکن و لەوانەیە هەم ئاهەنگیەک لە نێوانیاندا هەبێ بەڵام ناوەرۆکەکەی دیار نییە".

کاک هادی دەشڵێت" دەستێوەرەدانی تورکیا نگرانیەکی زۆری لای تاکی کورد، لای وڵاتپارێزانی کورد درووستکردووە، لەبەر ئەوەی مەبەستی تورکیا رۆژئاوای کوردستانە و بە هیچ شێوەیەک شەری داعش نییە، لەم هێرشەی جەرابلس دا شیانی هەیە تورکیا بە شێوەیەکی کاتی هەندێ دەسکەوت بە دەست بێنی بەڵام لە کۆتاییدا تووشی شکەست ئەبێ".

please wait

No media source currently available

0:00 0:11:44 0:00

XS
SM
MD
LG